پەرلەمانتارێك: بەناردنی مووچەی مانگی شوبات كێشەی مووچە چارەسەر دەبێت
کوردستان 05:25 PM - 2025-03-03
PUKMEDIA
دراوی 50 هەزار دیناری عیراقی
زیاتر لەهەفتەیەكە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی شوبات-ی ئاڕاستەی دارایی عیراق كردووە، بەڵام تائێستا لەلایەن بەغداوە مووچە بۆ هەرێم نەنێدراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە مانگێك بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی كانونی دووەم تێدەپەڕێت، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت: "تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بەغدا مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت".
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا بەغدا مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، دواكەوتنیشی پەیوەندی بەوەوە هەیە كەیەكەم مانگە لەدوای رێككەوتنی هەردوولا مووچە بۆ هەرێم بنێردرێت".
"ئەگەر مووچەی مانگی شوبات بەبێ كێشە بۆ هەرێم بنێردرێت، بۆ مانگەكانی ئایندە تا كۆتایی ساڵ هیچ گرفتێك بۆ مووچە دروستنابێت" كاروان یاروەیس وادەڵێت.
پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوەكردبوو: "رۆژی چوارشەممە (٢٦ ی شوباتی ٢٠٢٥ )، لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەڕیگای تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی بەغدا كرا بەمەبەستی رادەستكردنی بەوەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ".
لەگەڵ ئەوەی دارایی هەرێم مووچەی مانگی یەكی بەچوار رۆژ دابەشكرد، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێم چاوەڕێی مووچەی مانگی 2 و تائێستا دابەشكردنی چارەنووسی مووچەی مانگی 12 ی ساڵی رابردووش بەنادیاریی ماوەتەوەو دابەشنەكراوە.
وەزارەتی دارایی عیراق بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك بڕی 958 ملیار و 12 ملیۆن و 332 هەزار و 759 دیناری بۆ هەرێم نارد، كە چاوەڕواندەكرێت ئەو بڕە پارەیە جێگیربكرێت بۆ هەر 12 مانگەكەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

