ئەمریکا لەسەر تاوان و پێشێلکارییەکانی سوریا هاتەدەنگ
جیهان 11:47 PM - 2025-03-09
ئەرشیف
ئاڵای ئەمریکا
ئەمریکا لەسەر توندوتیژی و تاوانەکانی سوریا هاتەدەنگ و وێرای پشتیوانی بۆ پێکهاتەکان لە ناویاندا کورد و دروز و مەسیحییەکان، داوا دەکات لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانەکان بکرێت.
ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت :" ئەمریكا بە توندی ئەو هێرش و پەلامارە تیرۆریستیانە ئیدانە دەكات كە لەلایەن گروپە ئیسلامییە توندڕەوەكان و جیهادییە بیانییەكانەوە لە سوریا کراون و بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر خەڵكی مەدەنی لە رۆژئاوای سوریا کوژراون".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا تەئکید لە پشتیوانی واشنتۆن دەکاتەوە بۆ كەمینە ئاینی و نەتەوەییەكانی سوریا، بە تایبەت مەسیحی، دروز، عەلەوی و كورد.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوا لە دەسەڵاتدارانی كاتی سوریا دەکات بەپەلە لێكۆڵینەوە لەم كۆمەڵكوژییانە بكات و دەڵێت:" لێپرسینەوەی یاسایی لە ئەنجامدەرانی تاوانەکانی دژ بە كەمینەكان بکەن".
بەپێی داتا و زانیارییەکانی روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ کە ئەمڕۆ ئاشکرایکرد :" زیاتر لە هەزار کەس لە چوار رۆژی رابردوودا لە سویا کوژراون، کە زۆرینەیان هاوڵاتی مەدەنی و بێچەک بوون".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

