بڕیارە سبەی ئەنجومەنی نوینەران كۆببێتەوە
عیراق 02:41 PM - 2025-03-10
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیارە سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوەو بەگوێرەی كارنامەی ئەنجومەنەكە دەنگدان و خویندنەوە بۆ شەش پڕۆژەیاسا دەكرێت، هەرچەندە ئەو پڕۆژەیاسایەی تیدا نییە كە بووەتە هۆی راگرتنی دانیشتنی ئەنجومەنەكە".
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەو پڕۆژە یاسایەی ناكۆكی فراكسیۆنە شیعەكانی لەسەرە لەكارنامەكەدا نییە".
"هۆكاری دانەنیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ناكۆكی فراكسیۆنە شیعەكان دەگەڕێتەوە كەلەسەر پڕۆژەیاسایەكی تایبەت بە خۆیان رێكنەدەكەوتن، ئەوەش رێگربوو لەوەی رێژەی یاسایی بۆ دانیشتنەكان تەواو بكرێت"، د. بڕیار وای وت.
كۆبوونەوەی ژمارەی 5ی ئەنجومەنەكە كەبڕیاربوو رۆژی 4/3/2025 بكرێت بەڵام بەهۆی بایكۆتی ژمارەیەكی زۆر لەپەرلەمانتاران، رێژەی یاسایی ئامادەبوون تەواونەكرا بۆ گرێدانی دانیشتنە، بۆیە بڕیارە سبەی كۆبوونەوەی ژمارە 5ی بكرێت، هەرچەندە بەپێی بەراوردكاری هەردوو كارنامەكە 4ی مانگ لەگەڵ سبەی، گۆرانكاری لە پرۆژەكاندا كراوە.
بەپێی خشتەی كۆبوونەوەكە بڕیارە دەنگ لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەك بدرێت كە هەمواری چوارەمی پەرەپێدانی پیشەسازیی كەرتی تایبەت و تێكەڵاوی ژمارە 20ی ساڵی 1998 و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواركراوی دووەمی یاسای موختارەكان ژماره 13ی ساڵی 2011 یەكێكن لەو پڕۆژە یاسایانە.
هەروەها بڕیارە هەر لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ بكرێت لەسەر راپۆرتی پڕۆژەیاسای پێشنیاركراوی هەمواری چوارەمی یاسای دەرچوانی بەشە پزیشكییەكان و چەند پڕۆژەیاسایەكی تر .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

