شێخ جەعفەر: هەنگاو بنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەگفتوگۆ
کوردستان 09:19 AM - 2025-03-11
ئەرشیف
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ٣٤ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر راپەڕین و ئازادکردنی شاری هەولێر، پەیامێک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت:" پیرۆزی یادی ڕاپەڕین و خەباتی شۆڕشگێڕیمان، بەرپرسیاریەتییەکی گەورە دەخاتە سەرشانی هەموومان، بە تایبەت بۆ ئەم قۆناغە هەستیار و پڕ لە قەیرانە سیاسیی و ئابوورییەی کە تێیکەوتووین، گرنگە لە ئێستادا بە یەکڕیزیی و کۆدەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان، هەنگاو بنرێت بۆ قۆناغی بەرەنگاربوونەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتووگۆ".
لەپەیامەکەدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا رایگەیاند:"ئەمڕۆ ٣٤ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر راپەڕین و ئازادکردنی شاری هەولێر، کە هاوتایە لەگەڵ ساڵیادی رێککەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠، لەم ڕۆژەدا شاری هەولێر بە پشتیوانی خەڵکە ئازا و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، تاجی سەرکەوتنی ڕاپەرینی کردە سەر لە بەرامبەر ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسیی فاشیزم، بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە کوردستانییانی ئازیز و خەڵکی سەربەرزی شاری هەولێر دەکەم".
"پیرۆزی یادی ڕاپەڕین و خەباتی شۆڕشگێڕیمان، بەرپرسیاریەتییەکی گەورە دەخاتە سەرشانی هەموومان، بە تایبەت بۆ ئەم قۆناغە هەستیار و پڕ لە قەیرانە سیاسیی و ئابوورییەی کە تێیکەوتووین، گرنگە لە ئێستادا بە یەکڕیزیی و کۆدەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان، هەنگاو بنرێت بۆ قۆناغی بەرەنگاربوونەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتووگۆ، لەپێناو بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکان و فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ هاووڵاتیانی کوردستان"، لەپەیامەکەی شێخ جەعفەردا هاتووە.
هەر لەپەیامەکەدا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەوی بەوەشکرد:" لەم دوو یادە مەزنەدا، سەری ڕێز و وەفا بۆ سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان دادەنەوێنم. بەرز و شکۆدار بێت ساڵیادی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ و ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

