پەرلەمانتارێک: درەنگ ناردنی لیست هۆکاری دواکەوتنی مووچەیە
کوردستان 12:25 PM - 2025-03-11
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
زیاتر له 35 رۆژه مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هیچ مووچه‌یه‌كیان پێنه‌دراوه كه زیاتر له 10 رۆژی ئه‌و ماوه‌یه كه‌وتوه‌ته مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه كه له‌و مانگه‌دا خه‌ڵك داواكاری له‌سه‌ر شتومه‌ك زیاتر ده‌بێت و مووچه‌خۆرانیش گیرفانیان به‌تاڵه، ئه‌ندامێكی خولی پێشووی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت:"یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی مووچه له‌به‌غداوه دره‌نگ ناردنی لیستی مووچه بوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمه‌وه بۆ عیراق".
دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت چارەسەرە
شیروان میرزا ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی رایگه‌یاندوه:"دره‌نگ ناردنی لیستی مووچه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی مووچه‌یه و مانگ تێده‌په‌ڕێت ئینجا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری لیستی مووچه ده‌نێرێت".
"ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری گرفتی مووچه ده‌بێت و رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداش توندوتۆڵ تر ده‌كات،" شیروان میرزا واده‌ڵێت.
له 5 مانگی رابردوودا ته‌نها دوو مووچه دراوه
زیاتر له 35رۆژه مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌یان پێنه‌دراوه‌و به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی كوردیش له‌لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێیانوایه: "دره‌نگ ناردنی لیستی مووچه‌و نه‌ناردنی داهاتی ناوخۆ هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ دواكه‌وتنی ناردنی مووچه له‌به‌غداوه"، هاوكات له‌ماوه‌ی 100 رۆژدا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم یه‌ك مووچه‌یان وه‌رگرتووه.
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی ( 11، 12، 1 ،2 ،3 ) ته‌نها مووچه‌ی مانگه‌كانی( 11 و 1 ) یان پێدراوه‌و مووچه‌ی سێ مانگیان له‌ماوه‌ی 5 مانگدا پێنه‌دراوه.
سروه محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو: "كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی عیراق به‌رده‌وامه‌و ئامانج لێی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌یه، كه بۆ مووچه‌ی مانگی شوبات دروستبوون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا وه‌زیری دارایی عیراق ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیوه به‌ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم".
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عیراق له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاندووه: "هه‌تا ته‌وتینی مووچه‌خۆران نه‌كرێت، مووچه نانێرین، یاخود پێویسته سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بڕیاری ناردنی مووچه بۆ هه‌رێم بدات".
تەوتین مەرجی ناردنی مووچەیە
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 25 مانگه دادگای فیدراڵی بڕیاریداوه، كه مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌یه‌كێك له‌بانكه حكومییه‌كانی عیراق هه‌ژماری بانكیان بۆ بكرێته‌وه و ته‌وتین بكرێن، به‌ڵام تا ئێستا له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌ته‌وه ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی جێبه‌جێنه‌كراوه، به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی شوبات وه‌زیری دارایی عیراق داوای ته‌وتینی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردووهو ئه‌مه‌ش جارێكی دیكه كێشه‌ی بۆ ناردنی مووچه دروستكردوه.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رۆژی 5ی2ی 2025 ده‌ستیكرد به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی كانونی دووه‌می مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و له‌ماوه‌ی 4 رۆژدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی دابه‌شكرد، هه‌تا ئه‌مڕۆش كه زیاتر له 35 رۆژه مووچه‌ی مانگی شوبات دابه‌شنه‌كراوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

