بەدوو رۆژ 30 وەزارەت و دەستە و دامەزراوەی هەرێم مووچە وەردەگرن
کوردستان 09:43 AM - 2025-03-17
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
ئەمڕۆ و سبەی 30 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ وەردەگرن و زۆرترین وەزارەت و دامەزراوەش ئەمڕۆ 17/3 مووچە وەردەگرن کە ژمارەیان 22 وەزارەتە.
دوای دابەشکردنی تەواوی مووچەی دامەزراوەکان بڕیارە هەمان لیستی مانگی شوبات، رەوانەی بەغدا بکرێت تاوەکو پێش جەژنی رەمەزان مووچەی مانگی ئازاریش دابەش بکرێت و سەرچاوە دارایی و حکومییەکانی هەرێم تەئکیدیان لەم میکانیزم و هەنگاوە کردووەتەوە و لە میدیاکانەوە بڵاویانکردوەتەوە، تاوەکو لە وەزارەتی دارایی عیراقەوە کێشە بۆ لیستی مووچە دروست نەبێت.
بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە رۆژی پێنجشەمە 13-3ەوە دەستی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کردووە و ئەمڕۆ 23 وەزارەت و دەستە مووچە وەردەگرن و سبەی کۆتایی بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دێت و 11 وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتی دیکە مووچە وەردەگرن.
بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ ئەم وەزارەت و دەستانە مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن:
1- وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
2- وەزارەتی پەروەردە
3- وەزارەتی دارایی و ئابووری
4- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
5- وەزارەتی تەندروستی
6- وەزارەتی داد
7- وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
8- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
9- وەزارەتی ناوخۆ
10- وەزارەتی پلاندانان
11- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
12- وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
13- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
14- دەستەی دەستپاکی
15- دەستەی وەبەرهێنان
16- دەستەی ژینگە
17- دەزگای مین
18- ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
19- کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان
20- دیوانی چاودێری دارایی
21- دەستەی مافی مرۆڤ
22- ئەنجومەنی دادوەری.
هەروەک سبەینێ سێشەممە 18-3 ، ئەم 11 شوێنە مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن کە بریتین لە :
1- وەزارەتی کارەبا
2- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
3- وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
4- سەرۆکایەتی پەرلەمان
5- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
6- سەرۆکایەتی هەرێم
7- وەزارەتی پێشمەرگە (دیومان و لیواکان)
8- یەکەکانی 70 و 80
9- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان
10- ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش
11- هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن.
لەرۆژانی رابردووشدا هەریەک لە ( خانەنشینی شارستانی، خاوەن پییداویستی تایبەت، زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون، خانەنشینی پێشمەرگە) لە روژانی 13 و 16ی ئادار مووچەیان وەرگرت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

