کۆنفرانسی ئامادەکاریی بۆ دووەمین دیداری یەکێتی لەسلێمانی دەستیپێکرد
کوردستان 11:03 AM - 2025-03-19
PUKMEDIA
حەوتەمین کۆنفرانسی ئامادەکاری دووەمین دیداری یەکێتی
ئەمڕۆ ١٩-٣-٢٠٢٥ حەوتەمین
کۆنفرانسی ئامادەکاری دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی
بەئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی سەرکردایەتی و هەڤاڵانی چەمچەماڵ بۆ
گفتوگۆکردن لەسەر پرسە گرنگەکانی یەکێتی و سیاسەتی حزبەکە دەستیپێکرد.
یهكێتیی
نیشتمانیی كوردستان له رۆژی 15-2-2025 دهستیكردووه به بهستنی كۆنفرانس بۆ ئهنجامدانی
دووهههمین دیداری خۆی، لهكاتێكدا لهساڵی 2022 دیداری یهكهمی بهستووه،
دووههمین دیدار بهدروشمی"بهدیدگایهكی نوێ؛ بههێزی و بهرهوپێشچوون و
خزمهتگوزاری" دهستیبهكارهكانی كردوهو وهك ئامادهكارانی دیدارهكهش دهڵێن:"
ئامانج له دیدارهكه گوێگرتنه لهههڤاڵان بهمهبهستی داڕشتنی بهرنامهی
كاری داهاتووی یهكێتی".
به گوێرهی پهیڕهوی
ناوخۆی پهسندكراوی كۆنگرهی پێنجهم، دیداری یهكێتی چالاكییهكی رهسمی دهورییهو
بهشێكه له وێستگهكانی خهباتی فراوانی ههڤاڵانه كه یهكهمین دیداری گشتی
یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له 28ی5ی2022 له سلێمانی به ئامادهبونی بافڵ جهلال
تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان دهستیپێكرد و چهند رۆژێكی خایاند
و له رۆژی 31-5-2022 كۆتایی هات، كه پێشتر له 12-13-2022 كۆبونهوهی لیژنهی
باڵای دیدار له پارێزگا و شارهكانی ههرێم بهسترا و تێیدا ئامادهكارییهكان بۆ
دیدار بهڕێوهچوو.
زیاد جەبار: شاری سلێمانی لەزۆربەی بوارەکاندا پێشەنگی عیراقە
لەکۆنفرانسەکەدا پاش ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان،
زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی دوای بەخێرهاتنی ئامادەبووان
وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند:" ئەمڕۆ بۆ ئاڕاستەی کاری داهاتووی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان کۆبووینەتەوە و ئەرکی دیدارە گۆڕانکاری هاوچەرخ لەناو حزب و دەورەی
حزبیش ئەنجام بدات، چونکە یەکێتی دەتوانێت دەرفەت بڕەخسێنێت و کێشەکان چارەسەر
بکات، هاوکات لەتوانایدا هەیە دەرگای نوێ بەڕووی کێشەکاندا بکاتەوە".
راشیگەیاند:"پێویستە دیدارەکەمان گۆڕانکاری ریشەیی
دروستبکات و رەچاوی ئەو گۆڕانکارییە هاوچەرخانەش بین، کە لەناوچەکە و دەوروبەرمان
روودەدەن، لەم رووانگەیەشەوە لەتوانای هەڤاڵەکانمان دڵنیاین، کە لەم دیدارەدا
بەپرۆژەی نوێ و بیرکردنەوەی نوێوە پەنجە بخەینە سەر کێشەکان و هەوڵی
چارەسەرکردنیان بدەین".
زیاد جەبار وتیشی:"شاری سلێمانی بێگومان بەشارۆچکەی
چەمچەماڵیشەوە کە لەم دیدارەدا پێکەوە بەشدارن لەزۆربەی بوارەکاندا پێشەنگی عیراقن
و ئەمەش ئەرکی یەکێتی گرانتر کردووە و پێویستە گرنگی زیاتر بەم شارە بدات".
د.یوسف: دەمانەوێت ببینە یەکەم حزبی نیشتمانیی و نەتەوەیی
هەر لەکۆنفرانسەکەدا د . یوسف گۆران ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان وتاری لیژنەی باڵای کۆنفرانسی پێشکەشکرد و رایگەیاند:"
گرنگە لەم دیدارەدا بەگیانی هەڤاڵانە و بەرپرسیارانە بۆ خزمەتی یەکێتی کاربکەین، چونکە
دیدار قۆناغێکی نوێی کارکردنی حزبییە لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا و
بەفراوانکردنی گفتوگۆکانمان جارێکی دیکە بڕیاری سیاسی دەگەڕێنینەوە بۆ هەڤاڵان و
کادرانمان".
راشیگەیاند:"ئامانجی دیداری یەکێتی هەنگاوی راستەقینەیە بۆ
پتەوکردنی یەکڕیزی لەنێوان هەڤاڵاندا و دروستکردنی ژینگەیەکی بەهێزە بۆ
چارەسەرکردنی کێشەکان، هاوکات دەرگای رەخنە بەڕووی هەڤاڵان و کادرانماندا
دەکاتەوە، بەمەش دەگەینە بڕیارە دروستەکان و نزیکبوونەوەمان لەیەکتر".
د.یوسف گۆران ئاماژەی بەوەشکرد:"یەکبڕیاری حزب و بوون بەیەکەم
حزب لەناوچە جێناکۆکەکان و بردنەوەمان لەهەڵبژاردنەکان رابردوودا بەشێکن
لەئامانجەکانی دیداری یەکەم و لەدیداری دووەمیشدا دەمانەوێت خۆمان ئامادە بکەین بۆ
گۆڕانکاری نوێ، چونکە دەرکەوتووە سیاسەتی رابردوومان بۆ پارچەکانی کوردستان راست و
دروست بووە و دەمانەوێت لەهەرێمی کوردستانیش ببینە حزبی ژمارە یەک و چەندین پرۆژەی
جیاوازمان هەیە، کە ویستمانە لەو رێگەیەوە ببینە یەکەم حزبی نیشتمانیی و نەتەوەیی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

