کورتهێنان مووچەی هێزهكانی 70 رادەگرێت
کوردستان 01:12 PM - 2025-03-19
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
هەتا ئێستا هێزەکانی 70ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە
مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە و وتەبێژی هێزەکەش دەڵێت:"200 ملیۆن دینار
کورتهێنان لەمووچەی هێزەکەماندا هەیە".
چەند رۆژێکە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی
مووچەخۆرانی هەرێم کراوە و لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو دوێنێ 18-3-2025 مووچەی هێزەکانی 70 لەچوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابەشبکرێت، بەڵام تا ئێستا هێزەکانی 70 مووچەیان
پێنەدراوە.
ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەکانی ٧٠ لەلێدوانێکی تایبەتدا
بە PUKMEDIA ی
راگەیاند:" بەهۆی کورتهێنانی بڕی 200 ملیۆن دینار لەمووچەی مانگی شوباتی هێزەکانی 70 دا، هەتا ئێستا پێشمەرگەکانمان مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە".
"هەوڵەکانی ژمێریاری وەزارەتمان بەردەوامە بۆ
چارەسەرکردنی کێشەکە و پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە و هەرکاتێک کێشەکە چارەسەرکرا
دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت"، ئەحمەد لەتیف وایوت.
وتەبێژی هێزەکانی 70 دەشڵێت: "هەموو مانگێک مووچەی پێشمەرگەکان
وەک یەک نییە، هەندێک مانگ لێبڕین هەیە، جیا لەوەش مانگی کانوونی دووەم خانەنشینی
هەندێک پێشمەرگەی گرتەوە و دواتر گۆڕانکاری بەسەردا هات و خانەنشین نەبوون، بۆیە
بڕی 200 ملیۆن جیاوازی لەنێوان مووچەی مانگی یەک و دوو دا هەیە و پێویستە حکومەتی
هەرێم لەداهاتی ناوخۆ کورتهێنانەکە پڕبکاتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی 12ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و
ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە، رۆژی دواتر دەست
بەدابەشکردنی مووچەکرا و رۆژی 18-3-2025 سەرجەم وەزارەتەکان جگە لەهێزەکانی 70 مووچەیان وەرگرت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

