نوێنەران کۆدەبێتەوە و یاسا کێشە لەسەرەکەش لەکارنامەدایە
عیراق 10:58 AM - 2025-03-22
PUKMEDIA
بینای ئەنجومەنی نوێنەران
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە و یەکێک لەبڕگەکانیش یاسای حەش*دی شەعبیە، کە هۆکاری پەکخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمانە.
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە کە 7 بڕگەیە و بڕیارە رۆژی دووشەممە 24-3-2025 پەرلەمانی عیراق دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە.
لەکارنامەکەدا هاتووە:" لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکرێت و دەنگ لەسەر پرۆژە یاساییەکی دیکەش دەدرێت، یەکێک لەو پرۆژە یاسایانەی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت، پرۆژەی خزمەت و خانەنشینی حەش*دی شەعبییە کە لە 18 ماددە پێکهاتووە و لەماوەی رابردوودا بەهۆی ناکۆکی هێزە شیعەکانەوە لەسەری، کارەکانی پەرلەمان پەکی کەوت".
یاسای خزمەت و خانەنشینیی حەشدی شەعبی، کێشەی لەنێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دروست کردووە، هەندێکیان لەگەڵ ئەوەن بەزوویی تێپەڕێنرێت، هەندێکی دیکەشیان تێبینیان لەسەری هەیە، چونکە بەگوێرەی پرۆژەکە، چوار هەزار ئەفسەر و فەرماندەی حەشد خانەنشین دەبن.
دانیشتنەکەی نوێنەران خراوەتە سەعات 8:00 ی ئێوارەی دووشەممە 24ی3ی2025.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

