نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەكات
عیراق 03:56 PM - 2025-03-24
PUKMEDIA
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق
دەستەی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڕیاریدا، لە سبەی سێشەممەوە 25-3-2025 دەست بەنوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكاتەوەو ماوەی یەك مانگ بەردەوامبێت.
لەمبارەیەوە جومانە غەلایی وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق تایبەت بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "پڕۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەسبەینێوە 25ی ئازار دەستپێدەكات و بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت، پڕۆسەی نوێكردنەوەكە تۆماركردنی یەكەمجار، زیادكردن، چاككردنەوە، گۆڕانكاریی، سڕینەوە، تۆماركردنی ئاوارەكان، هەروەها تۆماركردنی هێزە ئەمنییەكان دەگرێتەوە، بۆ ئەمەش لەسەرجەم عیراق 10 هەزارو 79 ناوەندی تۆمار دەكرێنەوە".
"ئەو بەڵگەنامانەی بۆ پڕۆسەی نوێكردنەوەكە پێویستن بریتین لە، كارتی بایۆمەتری بۆ ئەوانەی پێشتر تۆماركراون، كارتی نیشتمانی ئەگەر دەنگدەر هەیبوو، كۆپییەكی ئەلیكترۆنی تۆمارەكە ئەگەر كارتەكە وەرنەگیرابێت، چونكە چاپ دەكرێت، ناسنامەی باری شارستانی و بڕوانامەی رەگەزنامەی عیراقی ئەگەر دەنگدەر كارتی نیشتمانی نەبێت، كارتی بەشەخۆراك، هەروەها كارتی ئیقامە ئەگەر كارتی بەشەخۆراكییان نەبێت كۆپی تۆماری مردن، بڕوانامەی مردن، یان سوێندی یاسایی لەحاڵەتەكانی سڕینەوەدا" جومانە غەلایی وادەڵێت.
"سەبارەت بە نوێكردنەوەی تۆماری ئاوارەكان وتەبێژی كۆمسیۆن وتی: "جگە لەئاوارەكانی قەزای شنگال، كە هەم لەناو كەمپەكان و هەم لە دەرەوەش خۆیان تۆمار كراون، پشت بەداتای وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق دەبەسترێت، هەروەها سەبارەت بە نوێكردنەوەی تۆماری هێزە ئەمنییەكانیش، جومانە غەلایی رایگەیاند: "نوێكردنەوەكە ئەو دەنگدەرانە دەگرێتەوە كە پێشتر تۆمارنەكراون، كە كەوتوونەتە دوای پڕۆسەی تۆماركردنی گشتی، هەروەها ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە لەپڕۆسەی هاوسەرگیریدا جیابوونەتەوە".
ئەو دووپاتیشی كردەوە: "گۆڕانكاری لەپارێزگایەكەوە بۆ پارێزگارییەكی دیكە لەرێگەی قائیمقامیەتەوە رێگەپێدراوە، جگە لەچوار قائیمقامیەت كە گۆڕین و گواستنەوەیان تێدا رێگەپێنەدراوە، كە بریتین لە نەینەوا، ئەنبار، سەڵاحەدین و كەركوكن لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دەنگدەرەی پێش 12/9/2013 كارتی بەشەخۆراكی هەیە، مافی ئەوەی هەیە بەپێی كارتی بەشەخۆراك ناوەندی تۆمارەكەی بگۆڕێت، بەڵام ئەگەر كارتی بەشەخۆراكییەكەی دوای ئەم بەروارە بێت، ئەوا مافی گۆڕانكاریی نییە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

