د. یوسف گۆران: دیداری یەکێتی رێگە بۆ کلتوری نوێی حزبی خۆشدەکات
ی ن ک 05:25 PM - 2025-03-24
PUKMEDIA
د. یوسف گۆران
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "دیداری یەکێتی رێگە بۆ کلتوری نوێی حزبی خۆشدەکات و ئه‌و نوێكردنهوهیهی كه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یهكێتيش داوای ده‌كات، ته‌نها ئامانج نییه، به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ پته‌وكردنی پێگه‌ی حزبه‌كه و چه‌سپاندنی دیموكراسی ناوخۆیی حزب".
د.یوسف گۆران ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له وتارێكدا كه‌له به‌شی بیروڕای وێبسایتی PUKMEDIA بڵاوكراوه‌ته‌وه نوسیویه‌تی:"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی دیدارێكی حزبی فراوان له‌شاری كه‌ركوك، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی دیكه‌یه به‌ره‌و چه‌سپاندنی ژیانی حزبی بهفۆرماتێكی مۆدێرن كه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی بارودۆخی ئێستا‌و هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییه جیۆسیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه ئێستا له‌عیراق و كه‌ركوك به‌تایبه‌تی و له‌ناوچه‌كه‌دا به‌گشتی رووده‌ده‌ن".
"ئه‌م دیداره به‌شێكه له زنجیره‌یه‌ك كه حزب له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌یده‌بات، نیشاندانی ڕێبازێكی روون كه سه‌ركردایه‌تی بۆ به‌هێزكردنی هه‌یكه‌لی ناوخۆی حزب و فراوانكردنی بازنه‌ی مشتومڕی سیاسی و رێكخراوه‌یی گرتویهتييهبهر". د.یوسف گۆران واده‌ڵێت
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو:"بۆیه دیداری كه‌ركوك نوێنه‌رایه‌تی به‌رجه‌سته‌كردنی كرده‌یی ئه‌م ڕێبازه ده‌كات، به‌و پێیه‌ی ته‌واوكه‌ری دیداره‌كانی پێشووه‌و ڕێگه خۆشده‌كات بۆ دامه‌زراندنی كولتوورێكی نوێی حزبی له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی و كراوه‌یی، نه‌ك مه‌ركه‌زییه‌ت و بڕیاری ده‌رگای داخراو".
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ڕێگه‌ی ئه‌م دیداره‌وه پابه‌ندبوونی خۆی به‌گۆڕینی خۆی بۆ حزبێكی زیندوو و كاریگه‌ر نیشان ده‌دات، حزبێك كه به دروشم یان چوارچێوه‌ی تیۆری ڕازی نه‌بێت، به‌ڵكو به متمانه‌وه به‌ره‌و بنیاتنانی دامه‌زراوه‌ی ناوخۆیی ئاسان هه‌نگاو ده‌نێت كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی پێكهێنه‌رانی بێت و وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی واقیع بداته‌وه، ئه‌و نوێكردنه‌وه‌یه كه بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای ده‌كات، ته‌نها ئامانج نییه، به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ پته‌وكردنی پێگه‌ی حزبه‌كه و چه‌سپاندنی دیموكراسی ناوخۆیی حزبه‌كه‌ی و بتوانێت ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی خۆی له كوردستان و عێراقدا به‌جێبهێنێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

