بریکاری وەزارەتی داد: بڕیارەکەی راگەیاندنی یەکێتی بەرپرسیارانەیە
کوردستان 10:42 PM - 2025-03-24
PUKMEDIA
بۆردی راگەیاندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
شیلان عارف بریكاری وەزارەتی دادی هەرێم پەیامێك ئاڕاستەی بۆری راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت: "بڕیارەكەی راگەیاندنی یەكێتی بۆ راگرتنی هەواڵەكانی كوشتن و توندتیژی حەكیمانەو بەرپرسیارانەیە، چونكە ئەو كەیسانە خەریكە دەبنە دیاردەیەكی مەترسیداری نێو كۆمەڵگاو هیوادارین كەناڵ و دەزگاكانی تری راگەیاندن بڕیارێكی لەو بابەتە بدەن".
شیلان عارف بریكاری وەزارەتی دادی هەرێم لەپەیامێكدا رایگەیاند: "دوای بڵاوبوونەوەی چەندین كەیسی كوشتنی خێزانی (كوشتنی بەكۆمەڵ) لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بووە هۆی ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر لەنێو هاونیشتیمانیان و زیادبوونی توندوتیژی خێزانی و بەتایبەتیش بەهۆی رۆماڵی زۆربەی كەناڵە كوردییەكانەوە سات بەساتی كوشتنەكەیان دەگواستەوە، ئەمەش كاریگەری راستەوخۆی لەسەر دەرونی تاكەكانی كۆمەڵگا هەبوو، بەشێوەیەك بووەتە چاولێكەری و لاسایكردنەوەی تاوانەكە".
راشیگەیاند: "جێی خۆیەتی دەستخۆشییەكی تایبەت لەبۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بكەم كە ئەم ئێوارەیە بڕیاریدا بەڕاگرتنی هەواڵەكانی كوشتن و توندتیژی و بەتایبەتیش ئەو هەواڵانەی باسی مەرگ و كوشتنی خێزانی و هاووڵاتیان لەكوردستان دەكەن لەكەناڵەكانی سەر بە مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی، ئەمەش خۆی لە خۆیدا بڕیارێكی حەكیمانەو بەرپرسیارانەیە، چونكە ئەو كەیسانە خەریكە دەبنە دیاردەیەكی مەترسیداری نێو كۆمەڵگا".
بریكاری وەزارەتی داد دەشڵێت: "هیوادارین دوای بڕیارەكەی بۆری راگەیاندنی یەكێتی كەناڵ و دەزگاكانی تری راگەیاندن بڕیارێكی لەو بابەتە بدەن بۆ ئەوەی ریِژەی كوشتن و توندوتیژی لەكۆمەڵگا بەرەو كەمبوونەوە بچێت، دووبارە دەستخۆشییەكی زۆر بۆ بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كەناڵەكانی سەر بەمەكتەبی راگەیاندن بۆ ئەم بڕیارە بوێرانەیە هەر سەربەرزبن".
ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە 24-3-2025، بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریدا بەڕاگرتنی هەواڵەكانی كوشتن و توندتیژی و بەتایبەتیش ئەو هەواڵانەی باسی مەرگ و كوشتنی خێزانی و هاووڵاتیان دەكەن لەكەناڵەكانی سەر بە مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

