ستران عەبدوڵڵا: کەرکوک بڕبڕەی پشتی یەکێتی و دۆزی سیاسی کوردستانە
کوردستان 11:13 AM - 2025-03-25
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
هەشتەمین کۆنفرانسی
دووەمین دیداری یەکێتی لە کەرکوک بەڕێوەدەچێت و ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت:"
کەرکوک بۆ سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕبڕە پشتی دۆزی سیاسی کوردستانە لە
عیراق"
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی
سەرکردایەتی و ئەندامی لیژنەی باڵای دووەمین دیداری یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکی
رۆژنامەوانیدا لەگەڵ PUKMEDIA رایگەیاند:" دیداری یەکێتی
لە هەموو ناوچەکانی کوردستان گرنگە بەتایبەت لە کەرکوک، چونکە کەرکوک بۆ سیاسەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕبڕە پشتی دۆزی سیاسی کوردستانە لە عیراق".
"دیداری یەکێتی ئەزمونێکی نایابی حزبیە لە
کوردستان و بگرە لە عیراقیش، چونکە دیداری یەکێتی باس لە چارەنوسی حزب دەکات و
لایەنی گەشەپێدان و پێشخستنی تاوتوێدەکات، پاشان راسپاردەکانی لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی
و مەکتەبی سیاسی بڕیاری لەسەر دەدرێت"، ستران عەبدوڵڵا وایوت.
ئاماژەی بەوەشکرد:"
دیداری یەکێتی لە هەموو ناوچەکانی کوردستان گرنگە بە تایبەت لە کەرکوک، چونکە
کەرکوک بۆ سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕبڕە پشتی دۆزی سیاسی کوردستانە لە
عیراق، هەروەها کەرکوک لەسەر راسپاردەی سەرۆک مام جەلال قودسی کوردستانە، بۆیە
کەرکوک بۆ یەکێتی گرنگییەکی زۆری هەیە و رۆژی 27ی3ی2025 دیداری یەکێتی لە کەرکوک
بەرێوەدەچێت ، هیوادارین هەڤاڵانی یەکێتی بۆ کەرکوک و هەم بۆ یەکێتی پێشنیاری جوان
بکەن".
لە کۆتایشدا ستران عەبدوڵڵا رایگەیاند:" پرسی کورد لە رۆژئاوا و باکور بەرەو چارەسەری
ئاشتی دەڕوات و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆچوونی خۆی هەیە و بەتایبەت سەرۆک
بافڵ لەو پرسانەدا رۆڵێکی گرنگ دەگێرێت، لە رۆژئاوا و باکوری کوردستان لەسەر
رێبازی سەرۆک مام جەلال هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ نێوەندگیری و دانوستان، بۆ ئەوەی پرسی
کورد لەو باشەی کوردستان چارەسەر بکرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

