یەكێتی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەباتەوە ناو ئەنجومەنی نوێنەران
کوردستان 04:31 PM - 2025-03-26
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، مۆنیومێنتی شەهیدان لە هەڵەبجە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئاستی باڵا هەوڵەكانی بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چڕتر كردووەتەوەو دەیەوێت لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەڵەبجە بكاتە 19 هەمین پارێزگای عیراق، ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت: "چاوەڕواندەكرێت لەدانیشتنەكەی ئێوارەی ئەمڕۆدا پڕۆژەیاساكە تێبپەڕێندرێت".
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو لەدانیشتنی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران لەنێو هۆڵی پەرلەمان، دانیشتنەكە بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ دواخرا".
"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئاستی باڵا هەوڵەكانی چڕتر كردووەتەوەو لەگەڵ لایەنەكان لەگفتوگۆدایە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساكە لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا، بۆ ئەوەی هەڵەبجە بكرێتە 19 هەمین پارێزگای عیراق" چرۆ حەمەشەریف وادەڵێت.
لە كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، پڕۆژەیاسایەكی دیكەی گرنگ هەیە، كەئەویش پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبییە كە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە ئامادە كراوەو چاوەڕواندەكرێت كاریگەری لەسەر زیادبوونی ژمارەی پەرلەمانتاران لەدانیشتنەكەدا هەبێت.
دوێنی سێ شەممە 25-3-2025، دوای دوو جار ئاگاداركردنەوەی پەرلەمانتاران بۆناو هۆڵی پەرلەمان، بەڵام پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەكە نەبوون و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دانیشتنەكە بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ دوابخرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

