عیماد ئەحمەد: بێ مەرج هاوكاری قەڵەمە ئازاو ئازادو بوێرەكانین
ی ن ک 04:10 PM - 2025-03-27
PUKMEDIA
عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پێشوازی لەحەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری كرد
عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پێشوازی لەحەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری هەرێم كردو لەدیدارێكدا لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن ئامادەبوو، لەبارەی ئاستەنگەكانی بەردەم كاری میدیایی، هەموو ئەو پرسانەی هەڕەشەن بۆ ئاشتی كۆمەڵایەتی و گفتوگۆییان لەبارەوەكراو دووپات لە هەماهەنگی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان كرایەوە بۆ پاراستنی بنەما سەرەكییەكانی كاری راگەیاندن و فراوانكردنی مەودای ئازادی رادەربڕین و كەمكردنەوە و نەهێشتنی ئەو هەڕەشانەی میدیا لەكاری پیشەیی دوردەخاتەوە .
لەدیدارەكەدا عیماد ئەحمەد روونیكردەوە، سیاسەتی یەكێتی روون و ئاشكرایە لەسەر هەموو ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ئادابی گشتی و بەها كۆمەڵایەتییەكان و پاراستنی گیانی پێكەوەیی و برایەتی لەنێوان هەموو نەتەوەو پێكهاتەكاندا، وەك هەمیشە وتوشمانە پشتیوان و داكۆكیكاری سەرسەختی ئازادی رادەربڕین و كاری میدیایی پیشەیی لەچوارچێوەی بنەماكانی رۆژنامەوانی و پاراستنی ئازادییە كەسییەكان دەبین و بێ مەرج هاوكاری قەڵەمە ئازاو ئازاد و بوێرەكانیش دەبین لەپێناو پێشخستنی هەرێمەكەمان و پاراستنی كۆڵەكەكانی دیموكراسی. بۆ یە ئەركی هەمووانە لەبەرامبەر ئەو دیاردانەی دەبنە هۆی شێواندنی كولتوورەكەمان و دنەو هانی توندوتێژی و كوشتن و تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتیمان دەدەن بوەستینەوە و بە پرۆژەیەكی نیشتمانییەوەرووبەڕوویان بینەوە .
لەبەرامبەردا حەمەی حەمەسەعید پاڵپشتی و هاوكاری وەزارەتی رۆشنبیری بۆ هەموو ئەو هەوڵانە دەربڕی كە داب و نەریت و بەهاو رێسا پیشەییەكان لە هەرێم دەپارێزن و وتی: "ئەم دەستپێشخەرییەی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری جێگای دەست خۆشیمانە و بۆئەوەش سەرنج و پێشنیاری هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لە میدیای لایەنەكان، مامۆستایانی زانكۆ و ئەكادیمی و رۆژنامەنووسان و دامەزراوە میدیاییەكان، سەنتەرو سەندیكاو رێكخراوەكانی پەیوەست بەكاری راگەیاندن وەردەگرین و بەهەماهەنگی هەنگاوێك دەنێین كە لەخزمەتی پێشخستنی ئەزموونەكەمان و گەشەپێدانی كاری میدیایی بێت هەروەك سوپاسی ئەو راگەیاندكارانەشیكرد كە بەرپرسیارانەو پابەند بە پیشەكەیانەوە درێژە بەكاری خۆیان ئەدەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

