شەپۆلێكی باران و هەورە تریشقە روو لەهەرێم دەكات
کوردستان 12:01 PM - 2025-04-01
PUKMEDIA
کەش و هەوا
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم بۆ 48 سەعاتی داهاتوو، شەپۆلێكی باران و هەورە تریشقە روو لەهەرێم دەكات و سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە، هاوكات بەرزترین پلەی پێشبینیكراو لەگەرمیان دەبێت كە 31 پلەی سیلیزییەو نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت كە 12 پلەی سیلیزییە.
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ سێ شەممە 01- 04- 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەدرەنگانی شەودا لە باكوری هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و خێرایی با ( 10 – 15 ) كلم/ك دەبێت، هاوكات ئاڕاستەی با باكووری خۆرهەڵات دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە بە (2-4) پلە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ وەك لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە و مەودای بینین 9 – 10 كلم دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەی چوار شەممە 02- 04- 2025 ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی شەپۆلێكی نمە باران و هەورە تریشقە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك دەست پێدەكات پاشان سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوەو لەبەشێك ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك شێوازی دابارین هەندێك جار دەگۆڕێت بۆ تاوە بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە، لە درەگانی شەودا دابارین كۆتایی پێدێت و خێرای با ( 15 – 20 )كلم/ك دەبێت هەندێ جار چاڵاك دەبێت بۆ 30كلم/ك، ئاڕاستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت و پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ كەجگە لە پارێزگای دهۆك كە نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلەی سیلیزی
مەودای بینین / 7 – 9 كم دەبێت .
هاوكات بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
لە هەولێر : 26 پلەی سیلیزی
لە سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
لە دهۆك : 23 پلەی سیلیزی
لە كەركوك : 29پلەی سیلیزی
لە زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
لە هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
لە سۆران : 21 پلەی سیلیزی
لە حاجی ئۆمەران :12 پلەی سیلیزی
لە گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

