سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ قاچاخچییە کوردەکان: بەدواتاندا دەگەڕێم
جیهان 01:49 PM - 2025-04-02
PUKMEDIA
کیر ستامەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
رایدەگەیەنێت:" بەدوای ئەو باندە قاچاخچییانەدا دەگەڕێم، کە کۆچبەران دەخەنە
ناو چوبی بچووکەوە لە نۆکەندی ئینگلیز"، دەشڵێت:" لەهیچ شوێنێک ناتوانن
خۆتان بشارنەوە، ئێمە شێوازی بازرگانیتان بەکۆچبەران دەشکێنین و لەگەڵ هاوپەیمانان
بۆ جێبەجێکردنی یاسا لەسەرانسەری جیهان کاردەکەین".
کیر ستامەر سەرۆکوەزیرانی
بەریتانیا پەیامێک ئاڕاستەی باندە قاچاخچییە کوردەکان دەکات و رایدەگەیەنێت:"
لەهیچ شوێنێک ناتوانن خۆتان بشارنەوە، ئێمە شێوازی بازرگانیتان بەکۆچبەران دەشکێنین
و لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ جێبەجێکردنی یاسا لەسەرانسەری جیهان کاردەکەین، بۆ
دەستبەسەرکردنی سەروەت و سامانەکانتان و قەدەغەکردنی گەشتەکانتان و خستنتانە ناو
زیندانەوە".
راشیگەیاند:" کاتێک
من دادوەری ئەم وڵاتە بووم تیرۆریستانم دەخستە ناو زیندانەوە کە بەنیاز بوون فڕۆکە
لە تەواوی ئاتلانتیج بتەقێننەوە، لەئێستاشدا من بەدوای ئەو باندە قاچاخچییانەدا
دەگەڕێم، کە کۆچبەران دەخەنە ناو چوبی بچووکەوە لە نۆکەندی ئینگلیز، بۆ ئەمەش بە
هێزێکی زیاترەوە سنورەکانمان توندتر دەکەین و دەسەڵاتی زیاتر دەدەین بە پۆلیس تاوەکو
قاچاخچییەکان لەشوێنی خۆیان دەستگیر بکەن، هەروەها کاردەکەین بۆ ئەوەی هیچ کەس لەم
کارەدا قازانج نەکات".
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
ئاماژەی بەوەشکرد:"لەڕۆژی هەڵبژاردنەوە تا ئیستا 20 هەزار کۆچبەرمان
دیپۆرتکردووەتەوە کە مافی مانەوەیان نەبووە و لێرەشدا راناوەستین دیپۆرتکردنی
کۆچبەران بەردەوام دەبێت و زیادیش دەکات، پلانەکەم ژیانی هاووڵاتیان رزگار دەکات و
سنورەکانمان دەپارێزێت و کۆتایی بۆ هەمیشە بە باندەکان دەهێنێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

