خاچی سور: مین لەعیراق زیاترلە 2000 کم چوارگۆشە داگیردەکات
عیراق 04:55 PM - 2025-04-04
ئاژانسەکان
پاشـاوەی مین و تەقەمەنی لە عیراق
خاچی سور لە عێراق ئاشكرایکرد
کە مین و پاشماوەی تەقەمەنییەکانی جەنگ ڕووبەری دوو هەزار و 100 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە عێراقدا دەگرێتەوە، هەروەها
هۆشداریشی داوە لە گیانلەدەستدان و برینداربوونی لانیکەم 78 کەس لە نێوان ساڵانی 2023 بۆ 2024.
لیژنەی خاچی سوری
نێودەوڵەتی لە عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "مین و پاشماوەی تەقەمەنییەکانی
جەنگ ڕووبەرێک دەگرێتەوە کە بە دوو هەزار و 100 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە عێراقدا مەزەندە دەکرێت،
کە یەکسانە بە نزیکەی 300 هەزار یاریگای تۆپی پێ، کە مەترسییەکی بەردەوام
بۆ سەر ژیانی مەدەنییەکان دروست دەکەن، ڕێگری لە گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان دەکەن،
دەستڕاگەیشتن بە زەوییە کشتوکاڵییەکان سنووردار دەکەن و هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە
خاو دەکەنەوە".
"لەنێوان
ساڵانی 2023 بۆ 2024 بەگشتی 78 کەس کوژراون و بریندار بوون بەهۆی مینەوە،
سەرەتای ساڵی 2025یش لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگ لە ناحیەی ئەبو ئەلخەسیب
سەر بە پارێزگای بەسرە سێ خوێندکار بە شێوەیەکی کارەساتبار گیانیان لەدەستداوە"،
خاچێ سور وادەڵێت.
ئاماژە بەوەش کراوە:
"لیژنەکە بەردەوامە لە پێشکەشکردنی
خولی ڕاهێنان لەسەر هۆشیاری مەترسییەکانی مین و ڕەفتاری سەلامەت بۆ ئەو کەسانەی لەناوچە
پیسبووەکان بە میندا دەژین، بە ئامانجی راهێنانیان و خۆپاراستن لەمەترسییە شاراوەکان،
تەنها لە ساڵی 2024 دا نزیکەی 6 هەزار کەس کە لە ناوچە مەترسیدارەکان یان ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا
دەژین سوودمەند بوون لە چالاکییەکانی پێدانی هۆشیاری کەسی".
ئەوەش هاتووە: "لیژنەکە بەردەوامە لە کارکردن
لەگەڵ هاوبەشەکانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی مین و لە ساڵی 2024 دا دوو هەزار و 440 پارچە ئامێر و کەرەستەی مرۆیی
چالاکیی مین بەخشرایە دامەزراوە نیشتمانییەکانی چالاکیی مین و بەڕێوەبەرایەتییەکانی
بەرگری شارستانی بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانیان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

