34 ساڵ بەسەر بڕیاری پاراستنی خەڵکی کوردستاندا تێدەپەڕێت
کوردستان 11:17 AM - 2025-04-05
ئاژانسەکان
ناوچەی قەدەغەی فڕینی لە هێڵی 36 ی باکوور
ئەمڕۆ 5ی4 سی و چوارەمین ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری 688ی ئەنجومەنی
ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان لەچەوساندنەوەی رژێمی
بەعسی پێشوو لەدوای کۆچکردنی ملیۆنان کەس لەساڵی 1991، کە ئەوکات ئەنجومەنی
ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوچەی قەدەغەی فڕینی لە هێڵی 36 ی باکوور راگەیاند و
ئەو فڕۆکانەشی قەدەغەکردنەکەیان جێبەجێدەکرد لە بنکەی ئینچەرلیک لە تورکیا جێگیربوون،
کەقەدەغەکردنەکە تا رووخانی ژێمی پێشوو درێژەی کێشا.
لەدوای راپەڕینی خەڵکی کوردستان لە دژی رژێمی پێشوو، فەڕەنسا پرۆژە
بڕیاری 688 ی پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و تێیدا ئیدانەی سەرکوتکردنی
کوردەکانی لە عیراق کرد و داوایکرد: رژێمی بەعس چەوسانەوەی کورد رابگرێت
و رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت، هاوکات داوای لەرێکخراوە فریاگوزارییە
نێودەوڵەتییەکان کرد وەڵامی پێداویستییەکانی پەنابەرانی کورد بدەنەوە کە لەکۆڕەوێکی
ملیۆنیدا روویان لە ئێران و تورکیا کردووە.
دواجار بڕیارەکە
بە 10 دەنگ پەسندکرا و هەریەک لە (یەمەن، زیمبابوی و کوبا) دژی بوون و (چین و
هیندستان)یش دەنگیان پێ نەدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

