بەڕێوەبەرە گشتییەكانی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان داوای دەستلەكاركێشانەوە دەكەن
کوردستان 02:00 PM - 2025-04-06
PUKMEDIA
سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكانی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانی ئەنجومەنی وەزیران
لە ئەمڕۆوە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانی ئەنجومەنی وەزیران بەهۆكاری بوونی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی و یاسایی لەفەرمانگەكەیان داوای دەستلەكاركێشانەوە دەكەن و راشیدەگەیەنن: "چەندین رێكخراو بە ئاشكرا كار بۆ هاوڕەگەزبازی لەكوردستان دەكەن".
ئەمڕۆ 6-4-2025، سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكانی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانی ئەنجومەنی وەزیران كە ژمارەیان شەش بەڕێوەبەر بوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: "بەهۆكاری بوونی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی و یاسایی لە فەرمانگەكەمان، داوای دەستلەكاركێشانەوە لەپۆستەكانمان و گواستنەوەی راژەكانمان دەكەین، چونكە سەرۆكی فەرمانگە ناحكومییەكان چەندین گەندەڵی ئەنجامداوە".
راشیانگەیاند: "مانگانە چەندین ملیۆن دینار بەبێ بوونی بەڵگە و وەسڵێكی یاسایی بەهەدەر دەدرێت، كە لەسەر ئەو گەندەڵییانە بەڕێوەبەری دارایی یاداشتی داوەتە سەرۆكی فەرمانگە، هەروەها رێگری دەكرێت لەوەی كاری رێكخراوەكان بكرێت و بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوونی سڕكردوەو راپۆرتی دارایی ساڵانەی رێكخراوەكانی وەرنەگرتووە، ئەمەش وایكردووە چەندین ملیۆن دۆلار بەهەدرەبدرێت و پارەداركردنی تیرۆر ئەنجامبدرێت".
ئەوەشیان راگەیاند: "رێكخراوەكانی پێدانی قەرز لەهەرێمی كوردستان كە بەدەرن لە یاسا و ڕێنماییەكان قەرز بە زیاتر لە ڕێژەی یاسایی بە خەڵكی كوردستان دەدەن، بەوهۆیەوە دەیان ملیۆن دۆلاریان بە خەڵكداوە كە ئەو كارە جگە لەوەی دور لە كاری ڕێكخراوەیی پێشێلكاری یاسا لە هەرێمی كوردستان، هەروەها رێگە بە ڕێكخراوەكانی هاوڕەگەزبازی دەدرێت و نوسراوی نوێكردنەوەی مۆڵەت و هەوڵدان بۆ تۆماریكردنی ڕێكخراوی لەوشێوەیە لە هەرێمی كوردستان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

