بوومەرلەرزە 21 جار لە هەرێمی کوردستان روویداوە
عیراق 10:34 AM - 2025-04-07
PUKMEDIA
بوومەلەرزە
لەمانگی ئاداری رابردوو 74 جار بوومەلەرزە لە عیراقی داوە و کە بەرزترین پلەیان گەیشتووەتە 5.1 پلەی رێختەر و زۆرترین بوومەلەرزەش لەو ژمارەیە لە سنووری پارێزگای سلیمانی بوون کە 17 جاربووە.
بەشی چاودێری بومەلەرزەزانی دەستەی گشتی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لە نوێترین راپۆرتی مانگانەیدا ئاشکرایدەکات:" لەمانگی ئاداردا 74 حاڵەتی بوومەلەرزە لە عیراق تۆمارکراوە و لەو ژمارەیە 46 بوومەلەرزەیان لە ناوخۆی عیراق بوون و 28ی دیکەیان لەدەرەوەی سنووری عیراق بوون و کاریگەری لەرزەی لەسەر عیراق هەبووە لەوانە 21 جار بوومەلەرزە لەدوز و کفری و خانەقین تۆمارکراوە. (23) بوومەلەرزە لە ناوخۆی ئێران (کرماشان، لوڕستان، کوردستان، خوزستان، ئیلام و هتد)، هاوکات نزیک سنوورەکانی لەگەڵ عیراق و 3 بوومەلەرزەی دیکەش لە لە ناو تورکیا (ڤان، هەکاری) و نزیک سنوورەکانی لەگەڵ عیراق تۆمارکراوە، 1 بوومەلەرزە لە سوریا و 1 بوومەلەرزەش لەسەر سنووری سعودیە و کوێت بووە".
بەگوێرەی بەدواداچوونی PUKMEDIA لە بارەی راپۆرتەکەوە، لەو 74 بوومەلەرزەیەی لە عیراق تۆمارکراوە و زۆرترین بوومەلەرزە لە سنووری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بوون، کە 17 جار لە سلێمانی و 2 جار لە هەولێر و 2 جار لە دهۆک بوون.
بەپێی راپۆرتەکە کە ئاماری مانگی ئاداری ئەمساڵە بەهێزترین پلەیان 5.1 پلەی رێختەر و کەمترینیشیان یەک پلەی بووە و لەو 74 بوومەلەرزەیەی عیراق ، 17 بوومەلەرزە لە پارێزگای سلێمانی لە (دوکان، کەلار، چەمچەماڵ) تۆمارکراون و (2) بوومەلەرزە لە پارێزگای هەولێر و (2) بوومەلەرزەش لەزاخۆ و سیمێلی سنووری پارێزگای دهۆک بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

