بایكۆتی فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەڵوەشاندەوە
عیراق 02:42 PM - 2025-04-07
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، مۆنیومێنتی شەهیدان لە هەڵەبجە
هەرچەندە بڕیاربوو سبەینێ سێ شەممە 8-4-2025، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی بایكۆتی فراكسیۆنە كوردستانییەكانەوە كۆبوونەوەكە هەڵوەشێندرایەوە.
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی بڕیار بوو سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەكارنامەی كۆبوونەوەكەدا پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی تێدا نەبوو، سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان بەكۆی دەنگ بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان كردو لەلایەن جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە كۆبوونەوەكە هەڵوەشێندرایەوە".
"فراكسیۆنە كوردستانییەكان بڕیاریانداوە هەتا پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەخرێتە ناو كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە رێگەنەدەن هیچ پڕۆژەیاسایەك تێبپەڕێندرێت" چرۆ حەمەشەریف وادەڵێت.
پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، ساڵی پار خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كرا، بەڵام لەمساڵدا زیاتر لە سێ جار خرایە ناو كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوەو فراكسیۆنە عەرەبییەكان بەبیانووی جۆراو جۆر رێگەیان نەدا پڕۆژە یاساكە تێبپەڕێندرێت، هەربۆیە فراكسیۆنە كوردستانییەكان هەڵوێستیان وەرگرت و بڕیاریانداوە هەتا پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەخرێتە ناو كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە رێگەنەدەن هیچ پڕۆژەیاسایەك تێبپەڕێندرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

