کۆنفرانسی ئامادەکاری بۆ دیداری یەکێتی لەدەڤەری راپەڕین دەستیپێکرد
کوردستان 11:08 AM - 2025-04-09
PUKMEDIA
دیداری یەکێتی
ئەمڕۆ 9-4-2025 کۆنفرانسی ئامادەکاری بۆ دیداری یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بەئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و تێکۆشەرانی
دەڤەری راپەڕین لەسەرجەم سێکتەرەکان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە گرنگەکان و سیاسەتی
یەکێتی دەستیپێکرد.
یەکێتی هەنگاو بەرەو نوێگەری لەکار و خەبات دەنێت
سەرەتای کۆنفرانسەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد
و دواتر هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند:" ئەو سەردەمەی مامی
گەورەمان سەرۆککۆمار بوو زۆرترین دەستکەوت بۆ عیراق و هەرێمەکەمان بەدەستهات، ئێستاش
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەنگاو بەرەو
نوێگەری لەکار و خەبات دەنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" یەکێتی و راپەڕین دووانەیەکن قودرەت ناتوانێت لەیەکیان بکات، بەهیوایەین لەم قۆناغەدا بە راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و پابەندبوون بە پلاتفۆڕمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان، بتوانرێت قەرەبووی قەیرانەکانی پێشوومان بۆ بکرێتەوە".
سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد:"لەسەروبەندێکدا، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەڕێکردنی دوا مانگەکانی تەمەنیدایە بەرەو یوبیڵی زێرینی 50 ساڵە، سەراپای کوردستان عیراق ناوچەکە و جیهان لەگۆڕةاکری چارەنوسسازدایە، ئەمەش وادەکات لێبراوانەتر خۆمان بۆ هەموو ئەگەر و پێشهاتەکان ئامادە بکەین، بەو ئومێدەین ئەم دیدارەی یەکێتی وەڵامدانەوەی خواست و داواکارییەکانی ئەم قۆناغەبێت و بیکەینە وێستگەی بەخۆداچوونەوە و سەرلەنوێ خۆسازدانەوە و تین و گوڕ بەخشینەوە بە هەموو ئۆرگان و دامەزراوە و جومگەکانی، تا بتوانین وەک هەمیشە سەربەرز و رووسور کاروانی خەباتی رزگاری گەلەکەمان لەم قۆناغەشدا رێبەری بکات و ئاوات و ئامانجی شەهیدە نەمرەکان بەدیبهێنێت".
یەکێتی شاڕێی خەباتی کوردستانی بەهێزتر کردووە
هاوکات د.یوسف گۆران ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای دووەمین دیداری یەکێتی لە وتارێکدا رایگەیاند:"بیرۆکەی دیداری یەکێتی لەقۆناغێکی نوێی سیاسی و حزبی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاتەئاراوە و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عیراق میکانیزمێکی کاری حزبی و هاوچەرخ بوو، ئەگەر دیداری یەکەممان لەقۆناغێکی هەستیاری حزبی و ناوخۆیی بەستبێت، لەئێستادا ئەرکی دیداری دووەم جیاوازتر و فراوانترە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دیداری دووەم دەبێتە هەنگاوێکی راستەقینە و پتە و بەرەو یەکڕیزی فکریی لەنیوان کادرو هەڤاڵانماندا بەتایبەت لە پرسە گرنگ و چارەنوسسازەکاندا، هەروەها دەستنیشانکردنی رۆڵی یەکێتی وەک هێزێکی نیشتمانیی گورە لە داکۆکیکردن لە بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان بە تایبەت لەئێستادا کە رووداوەکان لە ناوچەکەمان بەشێوەیەکی خێرا روودەدەن، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گەلی کوردستان بە ئاستێکی زۆر کەوتووەتە بەردەم کاریگەری ئەو گۆڕانکارییانە، بۆیە گرنگە هەموومان دیدێکی روون و یەکگرتوومان سەبارەت بە بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکانی میللەتەکەمان هەبێت".
سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای دووەمین دیداری یەکێتی روونیشیکردەوە:"دەڤەری راپەڕین لەدواهەمین هەڵبژاردنی کوردستاندا بازنەکەی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی سەروەرییەکی گەورەی دەنگدانتان بۆ خۆتان و یەکێتی تۆمارکرد، کە جێی دەستخۆشی و شانازیمانە، بۆیە جێی خۆیەتی هەموومان شانازی بەوەوە بکەین، کە دوای ساڵانێکی زۆر، ئێستا یەکێتییەکەمان شاڕێی خەباتی کوردستانی بەهێزتر کردووە، ئامانجی دیداری دوەەمی یەکێتیش ئەوەیە کە بیینەوە بە حزبت ژمارە یەک لە هەموو کوردستان ".
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە, یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری 12-3-2022 دەستپێکرد و لە31-5-2022 کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی یەکێتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

