له‌تیف نێروه‌یی: سه‌رۆك بافڵ بۆ گفتوگۆیەکی بەرپرسانە لە بەغدایە
کوردستان 09:04 PM - 2025-04-10
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
به‌رپرسانی باڵای عیراق ئه‌نجامدا و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش رایده‌گه‌یه‌نێت:"
سه‌ردانه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆیەکی به‌رپرسانه‌یه له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه عیراقییه‌كان".
له‌تیف نێروه‌یی
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندن
له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند:" سه‌رۆك بافڵ بۆ ئه‌نجامدانی
زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای به‌غدا سه‌ردانی به‌غدای كردووه،
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبێكی كاریگه‌ره له گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق و حوكمڕانی
له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها له به‌غدادیش پۆستی سیادی گرنگی هه‌یه، بۆیه
سه‌رۆك بافڵ به گرنگی ده‌زانێت دوای ماوه‌یه‌ك سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه".
له‌باره‌ی
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ-یش، له‌تیف نێروه‌یی رایگه‌یاند:" سه‌ردانه‌كان
بۆ ئه‌نجامدانی دانوستانێكی به‌رپرسانه‌یه له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه عیراقییه‌كان،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هێزی سیاسی كوردستانی و عیراقی به
هه‌ردوو پێكهاته‌ی شیعه و سونه‌وه هاوپه‌یمانێتی هه‌یه، بۆیه گرنگه بۆ
باسكردنی به‌شێك له‌و پێشهات و رووداوانه‌ی كه دێنه پێشه‌وه هه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی
كه تاوه‌كو ئێستا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، دیدگا
و ستراتیژیه‌تی خۆی بۆ ئه‌و لایه‌نانه شیبكاته‌وه".
له‌باره‌ی ستراتیژیه‌تی
یه‌كێتی-شه‌وه، رایگه‌یاند:" یەکێتی ستراتیژیەتێکی نەگۆڕی هەیە لەگەڵ سەقامگیرییەکی
سیاسی و ئەمنیدا لە عیراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها لەگەڵ تەبایی یەکریزیدایە لە
سەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکانی عیراقە،
لەگەڵ ئەوەشدایە ئەو کێشانەی دێنە پێشەوە لەسەر مێزی دانوستان چارەسەر بکرێن، واتە
زمانی دانوستان بکرێتە پێوەری سەرەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، لە هەمان کاتیش‌دا یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان پێشتر هەر لەسەردەمی سەرۆک مام جەلالەوە پاشانیش لەم قۆناغەدا
بەتایبەت سەرۆک بافڵ رۆڵێکی کاریگەری هەبوو ئەوەی پێشتر کە دەمانوت سیاسەتی چەپکە
گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال کە کۆکردنەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکانە".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هەڵبژاردندایە لە کاتی خۆیدا، بۆ ئەوەی حکومەتێکی
نوێ پێکبهێندرێت و بتوانێت خزمەتی هەموو پێکهاتەکانی عیراق بکات، ئەمە جگە لەوەی یەکێتی
دەیەوێت دەستوری عیراق وەک خۆی جێبەجێبکرێت و لەسایەی ئەم دەستورەدا مافە رەواکانی
خەڵکی کوردستان پارێزراو بێت".
لە کۆتایشدا، لەتیف
نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند:" پرسی
مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بۆتە پرسێکی گرنگ و کاریگەر، ئەمجارەش
سەرۆک بافڵ لە بەغدا دووپاتی سیاسەتی نەگۆڕی یەکێتی کردەوە کە پشتگیری لە بڕیارەکانی
دادگای فیدڕاڵی دەکات کە گەرەنتی مسۆگەرکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات ".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

