کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی ناوی حزب و کاندیدەکانی راگەیاند
عیراق 01:32 PM - 2025-04-11
PUKMEDIA
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق کاتی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و حیزب و لیست و کاندیدە تاکەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریکرد.
بەپێی نوسراروێک کە لە فەرمانگەی هەڵبژاردنەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق-ەوە دەرچووە و وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە:" كۆمسیۆن رۆژی 15/4/2025 تاوەکو 4/5/2025 دیاریکردووە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و حیزب و لیست و کاندیدە تاکەکان کە ئارەزووی بەشداریکردنییان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-دا هەیە".
رۆژی پێنجشەممە 9-4-2025 نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند: "ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدا و بڕیاریدا رۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامبدرێت".
هاوکات جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "كۆمسیۆن ئامادەیە لەو وادەیەی كە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكردووە پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەببات".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە خولی پێنجەمیدایە كە لە 10-10-2021 هەڵبژاردنی بۆ كراوەو بە هەڵبژاردنی 329 ئەندام لە 9-1-2022 یەكەم دانیشتنی ئەنجام داوە، هاوکات ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنەكە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

