كۆمسیۆن وادەی تۆماركردنی ناوی حزب و كاندیدەكانی پەسند كرد
عیراق 01:33 PM - 2025-04-13
PUKMEDIA
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانێتی و حزب و لیست و كاندیدە تاكەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەسند كرد.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا وادەی تۆماركردنی ناوی حزب و كاندیدەكانی پەسند كردو بڕیاریشیدا ئەو لایەنانەی دەیانەوێت خۆیان بناسێنن و بەشداری لەهەڵبژاردندا بكەن، پێویستە لە ئەمڕۆوە 13-4-2025، تاوەكو سبەینێ 14-4-2025، بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران رابگەیەنن".
پێشتریش بەپێی نووسراوێك كە لە فەرمانگەی هەڵبژاردنەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق-ەوە دەرچووە و وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە: "كۆمسیۆن رۆژی 15/4/2025 تاوەكو 4/5/2025 دیاریكرد بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانێتی و حزب و لیست و كاندیدە تاكەكان كە ئارەزووی بەشداریكردنییان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-دا هەیەو ئەمڕۆش ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیارەكەی پەسند كرد".
ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی پێنجشەممە 9-4-2025 نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند: "ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدا و بڕیاریدا رۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامبدرێت".
هاوكات جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "كۆمسیۆن ئامادەیە لەو وادەیەی كە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكردووە پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەببات".
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە خولی پێنجەمیدایە كە لە 10-10-2021 هەڵبژاردنی بۆ كراوەو بە هەڵبژاردنی 329 ئەندام لە 9-1-2022 یەكەم دانیشتنی ئەنجام داوە، هاوكات ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنەكە.
PUKMEDIA
دەقی نووسراوەكەی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق:
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

