دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەستیپێكرد
کوردستان 02:35 PM - 2025-04-14
PUKMEDIA
دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە
رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ دانیشتنی كارنامەی ئەمڕۆی ئەنجومەن، كە سەرەكیترینیان بۆ دەنگدانە لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوەو دانیشتنی پەرلەمانی عیراق دەستیپێكرد.
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەئامادەبوونی سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان و ژمارەیەك لەپەرلەمانتارانی دیكە، رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دانیشتنی ئەمڕۆ 14-4-2025 ی ئەنجومەنەكە كە سەرەكیترینیان بۆ دەنگدانە لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەستیپێكرد".
هاوكات د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەوێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بە پارێزگا بوونی هەڵەبجەیە و وەك فراكسیۆنی یەكێتیش لۆبییەكی زۆرمان بۆ كردووەو ئومێدەوارین بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە تێبپەڕێنین".
پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە چوار ماددە پێكدێت، رۆژی 2ی4ی 2023 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنێكدا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كرد، هەروەها لە رۆژی 4ی5ی2023 خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاساكە كرد.
ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی 13ی 3ی 2014 بە رەسمی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە وەك چوارەم پارێزگای كوردستان ناسێندرا و بووە چوارەم پارێزگا لەدوای هەولێر و سلێمانی و دهۆك، هەروەها پارێزگای 19هەمینە لەسەر ئاستی عیراق.
پارێزگای هەڵەبجە، یەك قەزا و چوار ناحیە لەخۆ دەگرێت، لەوانە سیروان و خورماڵ و بیارە و بەمۆ، هەروەها لە 166 گوند پێكدێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

