یه‌كێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كۆبوونه‌وه
کوردستان 11:06 AM - 2025-04-15
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
ئه‌مڕۆ 15-4-2025 وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA، به‌وپێیه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌كانی رابردوودا له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌بووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا زۆر پرسی گرنگ سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی بكرێته‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه ته‌واوكاری كۆبوونه‌وه‌كانی رابردووه.
رۆژی 4ـی شوباتی 2025، پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و له‌راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند:" لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر زۆربه‌ی ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه‌و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستی لیژنه‌ی باڵای دانوستانكاری هه‌ردوولا بۆ په‌سه‌ندكردنی".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، لهكۆڕبهندی ئابووری دێڵفی كه له‌یۆنان به‌ڕێوه‌چوو قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم له‌پانێڵێكدا سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم رایگه‌یاند:"له ماوه‌ی رابردوودا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردنێكی سهركهوتوومان به‌ڕێكرد و ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكه‌كه‌مان به‌شدار بوون، چونكه بڕوایان به پرۆسه‌كه هه‌بوو، له ئێستاشدا یه‌كێتی و پارتی كه رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌یه له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم، له یهكنزیكبوونهوهی زۆر باش له‌نێوانیاندا هه‌یه‌و هه‌وڵه‌كانیشمان به‌رده‌وامه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ".
راشیگه‌یاند:" ئێمه ده‌مانه‌وێت زاڵ بین به‌سه‌ر ئه‌و كهموكورتیانهی كه له رابردوودا هه‌بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ده‌مانه‌وێت كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش به‌ڕێوه‌ببرێت، به‌ڵام گرنگ نیه كێ به‌ڕێوه‌یده‌بات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

