نۆیەمین دیداری سلێمانی بەردەوامە
کوردستان 09:27 AM - 2025-04-17
PUKMEDIA
پەڕەی زانكۆی ئەمریكی لە عیراق – سلێمانی (AUIS)
ئەمڕۆ 17ی4ی2025 نۆیەمین دیداری سلێمانی، بۆ دووهەمین رۆژ بەبەشداری بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و عیراق و بەشێك لە بەرپرسانی بیانی لە زانكۆی ئەمریكی لە عیراق – سلێمانی (AUIS) بەردەوامە و تێیدا پرسە گرنگەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق و جیهان گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.
دوێنێ چوار شەممە، لەیەكەم رۆژی دەستپێكی دیدارەكەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم، مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێم، سەماحەتی سەید عەممار حەكیم و دەیان كەسایەتی دیكە بەشداریان كرد، لەسەر ئاستی دەرەوەش محەمەد ئەلحەسان نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق، تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە بەغدا، باربارا لیف، یاریدەدەری پێشوی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تۆم مالینۆوسكی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، ئەروا دامۆن، سەرۆك و دامەزرێنەری ئینارا، د. عەبدولعەزیز سەقەر، سەرۆكی سەنتەری نوێژینەوەی كەنداو، یوست هیلتەرمان، بەڕێوەبەری بەرنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا لە گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی، سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و ئان لیندی، وەزیری پێشوی دەرەوەی سوید، هۆزان ئیبراهیم، دامەزرێنەری هاوبەش و بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە دامەزراوەی ئیمپاكت، زەینەب بەداوی، سەرۆكی زانكۆی SOAS لە لەندەن، مینا ئەلعورەیبی، سەرنوسەری ڕۆژنامەی The National News بەشدار بوون.
لە دەستپێکی دیدارەکەدا، بیلال وەهاب سەرۆکی زانكۆی ئەمریكی لە عیراق – سلێمانی (AUIS) وتاری بەخێرهاتنی پێشکەش کرد و پاشان د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی ئەنجومەنی زانکۆ و سەرۆککۆماری پێشووی عیراق لە وتارێکیدا باسی لەو گۆڕانکاریانە کرد کە لە سوریا روویانداوە لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لەتورکیا و دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران.
راشیگەیاند: "ناوچەکە بە کۆمەڵێک ئاڵنگاریدا تێدەپەڕێت، بەڵام گۆڕانکارییەکانیش دەرفەتێکن بۆ چارەسەر".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

