قوباد تاڵەبانی: هیچ گەلێک وەک کورد دژی چەکی کۆکوژ نییە
کوردستان 09:59 AM - 2025-04-19
تایبەت
کۆنفڕانسی رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژی
ئەمڕۆ 19-4-2025 لە شاری سلێمانی یەکەمین کۆنفڕانسی ناوچەیی بۆ سنوردارکردن و بڵاوبونەوە و بەکارهێنانی چەکی کۆکوژ بەڕێوەچوو، تێیدا ئاڵنگەریی و دەرفەتەکانی رێگریکردن لە بڵاوبونەوەو بەکارهێنانی چەکە کۆکوژەکان شیکرایەوە.
لەکۆنفرانسەکەدا دکتۆر حسێن شەهرستانی سەرۆکی کۆنفرانسەکانی پەگواش وتارێکی پیشکەشکرد و رایگەیاند:" خۆشحاڵم رایبگەیەنم لەنێو ئامادەبووانی ئەم کۆنفرانسەماندا هەردوو وەزیری پیشووی دەرەوەی میسڕ و ئێران ئامادەن، ئەو دوو وڵاتەی کە پرۆژەیەکیان پێشکەشی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە لە ساڵی 1974 و بەردەوام هەوڵ دەدەن ئەو جۆرە پەیماننامانە ئیمزا بکەن بۆ داماڵینی چەکی کۆکوژ لەناوچەکە، تا گەلانی ناوچەکە بەدووربن لەلێکەوتە وێرانکەرەکانی ئەو جۆرە چەکانە".
قوباد تاڵەبانی: کاربکەین بۆ نەهێشتنی ئاسەوارەکانی چەکی کیمیایی
هاوکات وتاری قوباد تاڵەبانی لەلایەن دکتۆر ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا-وە خوێندرایەوە و رایگەیاند:" بەستنی ئەم کۆنفرانسە لەکوردستان بۆ ئێمەی کورد لەسەدەی بیستەمدا کە گەورەترین قوربانیانی چەکی کۆکوژیی و کوشتاری بەکۆمەڵ و جینۆساید بووین، مانایەکی قوڵ و گرنگی هەیە، هیچ گەلێکی جیهان هێندەی گەلی کورد دژی چەکی کۆکوژ نەبووە و نییە، هیچ گەلێکیش وەکو کورد ناتوانێت هاوسۆزبێت لەگەڵ قوربانیانی چەکی کۆکوژ لەگەلەکانی تر" .
راشیگەیاند:"هەمووان بەکارەساتی هەڵەبجە ئاشناین، کە دوای تێپەڕبوونی نزیکەی چوار دەیە هێشتا خەڵکی ئێمە بەشێوازی جۆراو جۆر بەدەست ئازارەکەیەوە دەناڵێنن، هەر بۆیە لەپاڵ ئەوەدا، کە دەبێت بە هەموو هێز و توانای خۆمان دژایەتی چەکی کۆکوژ بکەین، پێویستە پێکەوەش کاربکەین بۆ نەهێشتنی ئاسەوارە سایکۆلۆژی و دەروونی و ژینگەییە بەردەوامەکانی چەکی کیمیایی لەسەر خاکەمان و خەڵکی هەڵەبجە".
لەوتارەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد:" ئێمە لە کوردستان وەک قوربانیانی گەورەی چەکی کۆکوژ، هەموو توانای خۆمان دەخەینە پاڵ هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ نەهیشتنی چەکی کۆکوژ و خوازیاری جۆرێک لە گەرەنتین بۆ دووبارە بەکارنەهێنانەوەی چەکی کۆکوژ چ لەدژی خەڵکی کوردستان چ لەدژی هەر گەلێک لە گەلەکانی جیهان".
دیدارەکە لەلایەن رێکخراوی پەگواش -عیراق رێکخراوە و لە رۆژانی 19 و 20ی 4 لە هۆتێل رۆتانای شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا تیشک دەخرێتە سەر سنوردارکردن و بڵاوبونەوە و بەکارهێنانی چەکی کۆکوژ لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.
لەم کۆنفرانسەدا ژمارەیەک پسپۆڕ، توێژەر و لێپرسراوانی نێودەوڵەتی و ناوچەیی ئامادە دەبن بۆ شیکردنەوەی ئاڵنگەریەکان و دەرفەتەکانی رێگریکردن لە بڵاوبونەوەو بەکارهێنانی چەکە کۆکوژەکان، ئەمە جگە لەوەی پێشخستنی هەنگاوە کردارییەکان بۆ داماڵینی چەکی کۆکوژ و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، دانیشتنێکی تایبەتی بۆ تەرخان دەکرێت.
هەڵبژاردنی سلێمانی بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە گرنگییەکی رەمزیی هەیە کە زۆرترین قوربانیی چەکی کوکوژ لەم ناوچەیە هەبووە بە تایبەتی هەڵەبجە کە کوشندەترین چەکی کیمیایی تێدا بەکارهێنرا، هەر بۆیە دانیشتنێکی کۆنفرانسەکە تایبەتە بە کۆمەڵکوژییەکەی شاری هەڵەبجە و بە مەیدانیش گەشتێک بۆ هەڵەبجە رێکدەخرێت.
رێکخراوی پەگواش – عیراق رێکخراوێکی ناحکومیی عیراقیە و پاش هەڵبژاردنی دکتۆر حسێن شەهرستانی وەک سەرۆکی رێکخراوی نێودەوڵەتی دامەزراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

