یەکێتی ژنانی کوردستان بەبەشداری 220 ئەندام کۆنگرەی خۆی دەبەستێت
کوردستان 10:32 AM - 2025-04-21
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی ژنانی کوردستان
ئەمڕۆ 21-4-2025 لەژێر دروشمی ( ژن، خەبات ،ژیان) یەکێتی
ژنانی کوردستان، بە بەشداری 220 ئەندام، کۆنگرەی خۆی دەبەستیت کە ماوەی سێ رۆژ
دەخایەنێت و وتەبێژی کۆنگرەکەش رایدەگەیەنێت:" سەرجەم ئەو ئەندامانەی بەشداری کۆنگرەکەیان کردووە پێشتر لە 14 کۆنفرانسی ناوچەییدا لەئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و ناوچە دابڕێنراوەکان، بە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی دیموکراسی هەڵبژێردراون".
کنێر عەبدوڵڵا وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتیی ژنانی کوردستان رایگەیاند:"بەرنامەی کۆنگرەکە بەشێوەیەک داڕێژراوە کەلەماوەی
3 رۆژدا سەرجەم کاروبارەکانی کۆنگرەکە تەواوبکرێت و هاوکات ئەمڕۆ کە رۆژی یەکەمی
کۆنگرەکەیە، بەشی یەکەمی مەراسیمی کردنەوەی کۆنگرەکەیە و بەشی دووەمی تایبەت دەبێت
بە خوێندنەوەی پەیڕە و پڕۆگرامی یەکێتی ژنان، هەروەها رۆژی دووەمی کۆنگرەکە تایبەت
دەبێت بە راپۆڕتی سکرتێر و گفتوگۆ و تاوتوێکردن لەسەر راپۆرتەکە، رۆژی سێهەمیش
تایبەت دەبێت بە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان بەو کاندیدانەی کە خۆیان کاندیدکردووە".
"سەرجەم ئەو ئەندامانەی بەشداری کۆنگرەکەیان کردووە کە
ژمارەیان 220 ئەندامە، پێشتر لە 14 کۆنفرانسی ناوچەییدا لەئاستی پارێزگاکان و
ئیدارە سەربەخۆکان و ناوچە دابڕێنراوەکان، بە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن
بەشێوەیەکی دیموکراسی هەڵبژێردراون و ئەندامانمان لەسەرتاسەری هەرێمی کردستاندا
بەشداربوونیان هەیە تەنانەت ئەو ئەندامانەی لەرابردووشدا کاریان لەگەڵ کردووین
ئێستا لەدەرەوەی وڵات دەژین، بەشدارییانکردووە" کنێر عەبدوڵڵا وایوت.
هاوکات قوباد تاڵهبانی لێپرسراوی مهكتهبی سكرتارییهتی سهرۆك مام جهلال بهبۆنهی بهستنی كۆنگرهی یهكێتیی ژنانی كوردستانهوه پهیامێكی بڵاوکردەوە و ئاماژهی بۆ ئەوە کرد:"بهبۆنهی بهستنی كۆنگرهوه، گهرمترین پیرۆزبایی لهیهكێتیی ژنانی كوردستان دهكهم و هیوادارام ئهم كۆنگرهیه گوڕوتینێكی نوێ بهخهبات و كار و چالاكییهكانی یهكێتیی ژنان ببهخشێت".
دهشڵێت:"خۆشحاڵ بووم كه ئهمڕۆ بۆ دووپاتكردنهوهی پشتیوانی خۆمان بۆ ژنانی كوردستان و یهكێتی ژنان بهشداریمان لهكۆنگرهكهیاندا كردو رێزمان له 35 ساڵ خهبات و تێكۆشانی رێكخراوهكه گرت لهپێناوی دابینكردنی مافهكانی ژنانی كوردستان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

