138 چاپخانەی بڵاوکراوەی کاغەزی لە سلێمانی کاردەکەن
کوردستان 11:56 AM - 2025-04-22
PUKMEDIA
چاپخانەی کوردستانی نوێ
چاپخانە پێویستییەکی سەرەکی دەرچوواندن و
چاپکردنی رۆژنامە و بڵاوکراوەی کاغەزییە، شاری سلێمانی و دەوروبەری خاوەنی 138
چاپخانەی هەمە چەشن و قەبارەی جیاوازە، سەرچاوەیەکیش لە بەڕێوەبەرایەتی چاپ وبڵاوکردنەوەی
سلێمانی رایدەگەیەنێت:" هیچ چاپخانەیەک ناتوانێت بەبێ مۆڵەت کاربکات، ژمارەی
چاپخانەش لەسلێمانی زۆربوون و لەبواری جیاوازدا کاری چاپ دەکەن".
باشترین دەرفەتی رۆژنامە لە سلێمانی بووە
ئەریوان سیوەیلی بەرێوەبەری چاپ و بڵاوکردنەوەی
سلێمانی بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەرووی چاپخانەوە سلێمانی
گەشەی کردووە و ئەمەش زەمینەی لەباری بۆ بڵاوکراوەی کاغەزیی رەخساندووە و پێشتریش
باشترین دەرفەتی رۆژنامە لەم شارەوەبووە و زۆرتین رۆژنامەی حزبی و ئەهلیش هەر لەم
شارە بووە".
"تائێستا 138 چاپخانە لە بەڕیوەبەرایەتی
چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی مۆڵەتیان پێدراوە و کاردەکەن، کە بەشێکیان لە بواری گۆڤار
و رۆژنامەو کتێب کاردەکەن، بەشێکی دیکەشیان چاپخانەی بواری بازرگانین کە چاپ لەبواری
بەرهەمەکان دەکەن، وەک چاپی ریکلامی و لۆگۆی بازرگانی لەسەر بەرهەمەکان".
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی
کوردستان زیاتر لە 1000 رۆژنامە و گۆڤار مۆڵەتی رەسمیان وەرگرتووە، لە ئێستادا تەنیا
12 رۆژنامە و نزیکەی 30-40 گۆڤار دەردەچن.
کوردستانی نوێ یەکەمین رۆژنامەی کوردی دوای راپەڕینە
رۆژی 22/4/2025 یادی 127 ساڵەی دەرچواندنی رۆژنامەی
کوردستان دەکاتەوە کە یەکەمین رۆژنامەی کوردییە و لە هەرێمی کوردستانیش رۆژنامەی
کوردستانی نوێ یەکەمین رۆژنامەی کوردی دوای راپەڕینە و خاوەنی یەکەمین مۆڵەتی
کارکردنە لەوەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی کوردستان.
یەکەمین رۆژنامەی کوردی (کوردستان) گەورەترین کێشەی
سەرەکی تەکنیکی چاپخانەبووە و بۆیە یەکەم ژمارەی لە قاهیرە و دواتر چەند ژمارەیەکی
لە سویسراو دووبارە چەند ژمارەیەکی لە قاهیرە و تاراوگە دەرچووە.
لۆگۆی سلێمانی و یونسکۆ ئاوێزانی یەکبوون
سلێمانی لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لە ساڵی
2012 بە پایتەختی رۆشنبیری ناسێندراوە و رۆژی 21ی حوزەیرانی 2020 رێکخراوی
یونسکۆ لۆگۆی شاری سلێمانی وەک شاری داھێنەری ئەدەب پەسەند کرد و مۆری لۆگۆی رەسمی
خۆی خستەسەر، بەوەش لۆگۆی سلێمانی و یونسکۆ ئاوێزانی یەکبوون.
پێشتر لە رۆژی 31ی تشرینی یەكەمی 2019، رێكخراوی
یونسكۆ، شاری سلێمانی بەشاری داهێنەری ئەدەب و شاری سنەی رۆژهەڵاتی بەشاری داهێنەری
موزیكناسی دیاریکرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

