سەرۆککۆمار: خانەقین گیانی پێکەوە ژیانی نەتەوەیی بەرجەستە دەکات
عیراق 08:15 PM - 2025-04-22دکتۆر لەتیف جەمال رەشید لە پارێزگای دیالە
سەرۆککۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید، دووپاتی کردەوە کە ئەو فرە رەنگییەی کە پارێزگای دیالەی پێ جیا دەکرێتەوە مایەی شانازییە و بەرجەستەی گیانی پێکەوەژیانی نەتەوەیی ڕاستەقینە دەکات، بەو پێیەی نەتەوە و ئایین و مەزهەبی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت کە بە ئارامی و هاوسەنگی پێکەوە دەژین.
لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ کەسایەتی هۆز و عەشیرەتەکانی قەزای خانەقین و نوێنەرانی پێکهاتەکانی شارەکە، سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد کە هۆزەکان ڕۆڵی مێژووییان هەبووە لە پتەوکردنی یەکڕیزی کۆمەڵایەتی و چەسپاندنی پەیوەندی نێوان دانیشتوانەکەی، ئەمە جگە لەوەی بەشداری کاریگەریان لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیریدا هەبووە.
سەرۆککۆمار دووپاتی کردەوە کە ئەرکی نیشتمانی پێویستی بەوەیە هەموو لایەک بە بەرپرسیارانە کاربکەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، هەروەها پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی بەدەست هاتوون بە قوربانیدانی رۆڵەکانی گەل لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ئاماژەیکرد بە گرنگی بەردەوامیدان بە پرۆسەی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و کارکردن بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و دابینکردنی پێداویستیی و داوا ڕەواکانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

