سەرۆك بافڵ بۆ كۆنفڕانسی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی كورد: دەبێت مافی كورد پارێزراوبێت
کوردستان 10:59 AM - 2025-04-26
PUKMEDIA
ئەمین بابەشێخ
كۆنفڕانسی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی كورد لە رۆژئاوای كوردستان لە قامیشلۆ، بەبەشداری 400 كەس لە باكوور، باشوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوا وەفدێكی یەكێتی دەستیپێكردو مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، رایگەیاند: "هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی لەبیرناكەین و ئەركی هەمووانە دەستكەوتەكانی كورد لەڕۆژئاوای كوردستان بپارێزین"، هاوكات پەیامی سەرۆك بافڵ لەلایەن ئەمین بابەشێخەوە خوێندرایەوەو رایگەیاند: "دەبێت مافی هەموو پێكهاتەكان بەتایبەت كورد پارێزراوبێت".
ئەمڕۆ شەممە 26-4-2025، كۆنفڕانسی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی كورد لە رۆژئاوای كوردستان لە قامیشلۆ دەستیپێكرد و 400 كەس لە باكوور، باشوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوا بەشداری دەكەن، هاوكات وەفدێكی یەكێتی بە سەرۆكایەتی ئەمین بابە شێخ و بەئەندامێتی سالار سەرحەد بۆ بەشداریكردن لەكۆنفڕانسەكەو هاوكاری و پتەوكردنی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی كورد و سەرخستنی پڕۆسەی دیالۆگ و دانوستانی كورد لەگەڵ دیمەشق لەكۆنفڕانسەكەدا بەشدارن، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات وتاری دەستپێكردنی كۆنفڕانسەكەی خوێندەوەو رایگەیاند: "14 ساڵ شەڕی بەرگریمان لەڕۆژئاوای كوردستان كردووەو هەوڵەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لەبیر ناكەین و سوپاسی دەكەم".
ئەوەشی خستەڕوو: "دەبێت مافەكانی كورد لەسوریای نوێ دەستەبەر بكرێن و ئەركی هەمووانە دەستكەوتەكانی كورد لەڕۆژئاوای كوردستان بپارێزین".
راشیگەیاند: "كۆنفڕانسی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی كورد لە رۆژئاوای كوردستان بۆ یەكڕیزی سوریایە نەك دابەشكردنی"، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات وتیشی: "پشتگیری تەواو لەبانگەوازی ئ*ۆ*ج*ە*لا*ن بۆ ئاشتی دەكەین".
هاوكات لە كۆنفڕانسی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی كورد لە رۆژئاوای كوردستان، ئەمین بابە شێخ وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی خوێندەوەو رایگەیاند: "هیوای سەركەوتن بۆ كۆنفرانسەكە دەخوازین و پشتیوانتان دەبین، هەمیشە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی كورد بووەو ئێستاش پشتیوانی بزافی رزگاریخوازی كوردین لەسوریا، چونكە سەقامگیری سوریا واتا سەقامگیری ناوچەكە، بۆیە دەبێت مافی هەموو پێكهاتەكان بەتایبەت كورد پارێزراوبێت".
راشیگەیاند: "بەیەكڕیزی و لێكتێگەیشتنی نیشتمانی دەگەینە ئامانجەكانمان، لەنزیكەوە ئاگاداری ئاڵنگاری و پێشهاتەكانی ناوچەكەین و بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو ئاڵنگاریانەش، پێویستە هەموو لایەنە سیاسی و پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكان یەكڕیزو یەكهەڵوێستبن بۆ بەدەستهێنانی مافەڕەواكانمان".
لەكۆتایی وتارەكەی سەرۆكی یەكێتیدا ئەمین بابەشێخ رایگەیاند: "سەقامگیری سوریا كاریگەری لەسەر سەقامگیری ناوچەكە هەیەو یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی لایەنەكانیش دەبێتە جێی ئومێدی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و گەلی كورد، بۆیە پێویستە رێگربین لەهەر پیلانێك كە بۆ تێكدانی یەكڕیزی گەلی كورد داڕێژرابێت".
لە كۆنفڕانسی كوردان لە رۆژاڤای كوردستان، كە ساڵانێكە كاری بۆ دەكرێت، نوێنەری سەرجەم پارتەكانی كوردستان، رێكخراوەكانی ژنان و گەنجان، كەسایەتییەكان، رۆشنبیران، هونەرمەندان و نوێنەرانی ئاینییەكانی رۆژاڤای كوردستان، كەسایەتییە كوردستانییەكانی شارەكانی شام، حەلەب، حەما، باب و ئەعزاز، بەشدارن، هاوكات نزیكەی 60 كەناڵ و دامەزراوەی میدیایی و 200 رۆژنامەنوس و میدیاكار چاودێری و روماڵی دەكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

