وەزیری پێشمەرگە: پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی تەندروستی دەستكەوتێكی گەورەیە
کوردستان 05:13 PM - 2025-04-28
ئەرشیفی PUKMEDIA
شۆڕش ئیسماعیل وهزیری پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان
وەزارەتی پێشمەرگە پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی تەندروستی راگەیاندو وەزیری پێشمەرگەش دەڵێت: "ئەم گەشەسەندنە لەبواری پزیشكی سەربازیدا دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ وەزارەتی پێشمەرگەو هێزی پێشمەرگەی كوردستان، كە ئامانج لێی رێكخستنەوەی تەواوی كاروباری پزیشكی وەزارەتە لەبوارەكانی تەندروستی گشتی و سەرچاوەی مرۆیی و راهێنان و لۆجستی پزیشكی".
ئەمڕۆ دوو شەممە 28-4-2025، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی تەندروستی راگەیاندو ئاماژەی بەوەدا: "ئەم گەشەسەندنە لەبواری پزیشكی سەربازیدا سەركەوتن و بەدەستهێنانی دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ وەزارەتی پێشمەرگەو هێزی پێشمەرگەی كوردستان".
راشیگەیاند: "بەدیجیتاڵكردنی كاروباری پزیشكی وەزارەت، بەرنامەیەكی ئەلیكترۆنییە بۆ زانین و هەڵسەنگاندنی ئاستی ئامادەیی پزیشكیی بۆ سەرجەم یەكە سەربازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگەو هەڵسەنگاندنی سەرجەم چارەسەرە پزیشكییەكان و ئاگادار بوون لەسەرجەم ئەو حاڵەتانەی كە لەدۆخی ناهەموارو شەڕو ئاشتیدا بۆ یەكە سەربازییەكانی هێزی پێشمەرگە دێنە پێشەوە".
پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی تەندروستی ئامانجی سەرەكی بەرنامەی ئەلیكترۆنییە بۆ رێكخستنەوەی تەواوی كاروباری پزیشكی لەوەزارەتی پێشمەرگە لەبوارەكانی تەندروستی گشتی و سەرچاوەی مرۆیی و راهێنانی پزیشكی و لۆجستی پزیشكی، كە رێكخراوێكی ئەمریكی پاڵپشتی دارایی دەكات و لەڕێگەیەوە راستەوخۆ سەرجەم یەكە پزیشكییەكانی وەزارەت بەیەكترەوە دەبەسترێنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

