25 فیلم لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل-دا بەشداریی دەکەن
کوردستان 09:46 AM - 2025-05-05
بەشی راگەیاندنی فێستیڤالەکە
فێستیڤالی فیلمی کوردی مۆبایل 2025
ئێوارەی ئەمڕۆ 5-5-2025 بە مەراسیمی فەرشی سور فێستیڤاڵی
فیلمی کوردیی مۆبایل لە سیتی سینەمای سلێمانی بەڕێوەدەچێت کە ماوەی دوو رۆژ
دەخایەنێت، ئەندامێکی لیژنەی دادوەرانی فێستیڤالەکەش دەڵێت:" 25 فیلم بەشداری
دەکەن، کە سەرجەمیان بە تایبەت بۆ فیستیڤاڵەکە دروستکراون و 10 خەڵاتیش دابەشدەکرێن".
کۆڤان حسێن ئەندامی لیژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی فیلمی
کوردیی مۆبایل بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" فێستیڤاڵەکە ماوەی دوو
رۆژ دەخایەنێت و ٢٥ فیلم کە سەرجەمیان بە مۆبایل بەرهەمهێنراون کێبڕکێ بۆ بردنەوەی
10 خەڵات دەکەن، وەک باشترین ئەکتەری کوڕ و باشترین ئەکتەری کچ و باشترین سیناریۆ
و باشترین وێنەگر و باشترین بەرهەمهێنان...هتد".
" لەسەر چەندین پێوەر فیلمەکان بۆ بەشداری لەفێستیڤاڵەکەدا
هەڵبژێردراون و مەرجی سەرەکیش ئەوەبووە کە فیلمەکە کوردی بێت، بۆ ئەوەی بتوانین لەڕێگەی
فیلمەوە وەک نەتەوەی کورد زیاتر خۆمان بەوڵاتەکانی تر بناسێنین، جگە لەوەی چیرۆک و
ناوەڕۆکی فیلمەکان بەجۆرێک هەڵبژێردراون کە باسی چەند بابەتێکی ناو کۆمەڵگەی کوردی
دەکەن" کۆڤان حسێن وایوت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دادوەران ئاماژەی بەوەشکرد:" لە
هەڵسەنگاندنەکاندا رەچاوی ئەوەکراوە کە فیلمەکان بە مۆبایل بەرهەمێنراون و فیلمی
درێژ نین، هاوکات ئامانجی سەرەکی فێستیڤاڵەکەش دەستگرتنی ئەو فیلمسازانەیە کە رەنگە
بە کۆمەڵێک هۆکار نەیانتوانیبێت تواناکانی خۆیان پیشان بدەن و دەمانەوێت ئەو پەیامەش بگەیەنین دەتوانرێت بە مۆبایل بەرهەمهێنان بکرێت نەک کێشەی پێ دروستبکرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بە مەراسیمی فەرشی سوور
فیستیڤالەکە دەستپێدەکات و لەڕۆژی یەکەمدا 13 فیلم و لەڕۆژی دووەمدا 12 فیلم نمایش
دەکرێن، هاوکات ماوەی 5 مانگە ئامادەکاری بۆ فێستیڤاڵەکە دەکرێت و لە کۆی 100 فیلم
کە تایبەت بۆ فێستیڤاڵەکە دروستکراون، 25 فیلم بۆ بەشداریکردن و کێبڕکێ
هەڵبژێردراون و بە فلتەری دوو لیژنەدا تێپەڕیون، لیژنەی هەڵبژاردنی فیلمەکان و
لیژنەی دادوەران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

