نەرمین مەعروف هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئاشکرا دەکات
کوردستان 01:46 PM - 2025-05-05
PUKMEDIA
د.نەرمین مەعروف
مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان و بەشێکى مووچەخۆرانى عیراق مووچەى مانگى نیسانیان وەرنەگرتووە، ئەندامێکى لیژنەى دارایى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق-یش دەڵێت:" هۆکاری دواکەوتنی مووچە کەمى پارەى کاشە".
د.نەرمین مەعروف ئەندامى لیژنەى دارایى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق لە فراکسیۆنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگەیاند:" بەپێى بەدواداچوونەکانمان بەهۆى کەمى پارەى کاش لەبەردەستى حکومەتی عیراقدا فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان و بەشێکى فەرمانبەرانی حکومەتى فیدراڵیش لە کاتى خۆیدا مووچەیان وەرنەگرتووە".
"هەروەها دواکەوتنەکە پەیوەندی بە پرۆسەى بە دینارکردنى ئەو داهاتەشەوە هەیە، کە لە فرۆشتنى نەوت دەستى دەکەوێت، چونکە پرۆسەکە خاوبووەتەوە بەهۆى ئەو رێکارانەى گیراوەتە بەر لە فرۆشتنى دۆلار بە بازرگانەکان و هاوردەکاران و گەشتیاران"، د.نەرمین مەعروف واى وت.
ئاماژەى بەوەشدا:" پێداویستییەکانى خەرجى حکومەت رۆژ بەرۆژ لەزیادبووندایە و ئەمەش وایکردووە لە هەندێک لە مانگەکاندا کەمى پارەى کاش دروست ببێت، دواکەوتنەکە پەیوەندی بە کێشە و قەیرانى ئابوورىیەوە نییە".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد:" لێرە بە دواوە کاریگەرییەکانى دابەزینى نرخى نەوتى خاو لەسەر داهاتى فرۆشتنى نەوت رەنگە دروستببێت، چونکە مانگى رابردوو نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزیبوو، بەڵام عیراق پێشوەختە بۆ فرۆشتنى نەوت لەگەڵ کڕیارەکانیدا رێکەوتن دەکات، واتا گرێبەستى پێشوەختەى هەیە و بە پێى نرخە کۆنەکان نەوت فرۆشراوە، لەبەرئەوە هێشتا داهات لە عیراقدا کەمى نەکردووە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی 40 رۆژە مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان و بەشێکى مووچەخۆرانى عیراق مووچەیان وەرنەگرتووە، هۆکارەکەشى کەمبوونەوەى پارەى کاشى بەردەستى حکومەتە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

