دابه‌شنه‌كردنی مووچه له‌هه‌رێم 40 رۆژی تێپه‌ڕاند
کوردستان 11:16 AM - 2025-05-06
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
زیاتر له 40 رۆژه مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌و له‌عیراق دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنج (ئایار) ده‌ستپێكردووه، له‌كاتێكدا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم چاوه‌ڕێی مووچه‌ی مانگی نیسانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دارایی هه‌رێم ماوه‌ی 15 رۆژه لیستی مووچه‌ی بۆ به‌غدا ناردووه، به‌ڵام تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ ناردنی مووچه‌ی هه‌رێم نییه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی-ش ده‌ڵێت:" هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه كه‌می پاره‌ی كاشه".
د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند:"به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان به‌هۆی كه‌می پاره‌ی كاش له‌به‌رده‌ستی حكومه‌تی عیراقدا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی فیدراڵیش له‌كاتی خۆیدا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه".
"هه‌روه‌ها دواكه‌وتنه‌كه په‌یوه‌ندی به‌پرۆسه‌ی به دیناركردنی ئه‌و داهاتهشهوه هه‌یه، كه له فرۆشتنی نه‌وت ده‌ستی ده‌كه‌وێت، چونكه پرۆسه‌كه خاوبووه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌و رێكارانه‌ی گیراوه‌ته به‌ر له‌فرۆشتنی دۆلار به بازرگانه‌كان و هاورده‌كاران و گه‌شتیاران"، د.نه‌رمین مه‌عروف وای وت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:" پێداویستییه‌كانی خه‌رجی حكومه‌ت رۆژ به‌رۆژ له‌زیادبووندایه و ئه‌مه‌ش وایكردووه له هه‌ندێك له مانگه‌كاندا كه‌می پاره‌ی كاش دروست ببێت، دواكه‌وتنه‌كه په‌یوه‌ندی به كێشه و قه‌یرانی ئابوورییه‌وه نییه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی 26-3-2025 وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی مانگی ئازاری بڵاوكردهوهو له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی دابه‌شكرد، به‌ڵام له‌پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هیچ مووچه‌یه‌كیان پێنه‌دراوه‌و مووچه‌خۆرانیش چاوه‌ڕێی مووچه‌ی مانگی نیسانیان ده‌كه‌ن، هاوكات حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زراه‌تی دارایی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان به‌ڕه‌سمی له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

