خەڵاتەکانی یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل دابەشکرا
کوردستان 09:58 PM - 2025-05-06
بەشی راگەیاندنی فێستیڤالەکە
فێستیڤالی فیلمی کوردی مۆبایل 2025
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل کۆتایى هات و ئەنجامى کێبڕکێ و دابەشکردنى خەڵاتەکان راگەیەنرا.
لەم فێستیڤاڵەدا 25 فیلمی وەرگیراو کێبڕکێ-یان دەکرد، کە تەنها بە مۆبایل بەرهەمهێنراون و لەهەموو هەرێمی کوردستانەوە بەرهەمهێنەران بەشداربوون.
خەڵاتەکان بەم جۆرە دابەشکران:
خەڵاتى لیژنەى دادوەران بۆ فیلمى تامار بوو.
خەڵاتى باشترین بەرهەمى فێستیڤاڵ بۆ بەڵگە فیلمى بە کاتى ژیان بوو.
خەڵاتى باشترین سیناریۆ بۆ فیلمى قولانجێک بوو.
خەڵاتى باشترین دەرهێنەر بۆ فیلمى تایم نۆت بوو.
خەڵاتى باشترین سینەماتۆگرافەر بۆ فیلمی مانلى بوو.
خەڵاتى باشترین ئەکتەرى کچ بۆ فیلمى تایم نۆت بوو.
خەڵاتى باشترین ئەکتەرى کوڕ بۆ فیلمى مانلى بوو.
خەڵاتى باشترین دیزاینى دەنگ بۆ فیلمى مانلى بوو.
خەڵاتى باشترین میوزیک بۆ فیلمى قولانجێک بوو.
خەڵاتى باشترین مۆنتاژ بۆ فیلمى قولانجێک بوو.
خەڵاتى هاندان بۆ فیلمى دواهەمین هەنگاو بوو.
خەڵاتى سیتى سینەما بۆ فیلمى تامار بوو.
خەڵاتى دامەزراوەى ڤیم بۆ دەرهێنەرى فیلمى مانلى بوو.
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایل لە سلێمانی لەلایەن بەشی هونەری سینەمایی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگای سلێمانی، بەهاوبەشیی دامەزراوەی ڤیم بەڕێوەچوو، رۆژى یەکەم بە مەراسیمی فەرشی سوور فیستیڤالەکە دەستیپێکرد و لەڕۆژی یەکەمدا 13 فیلم و لەڕۆژی دووەمدا 12 فیلم نمایش کران، ماوەی 5 مانگە ئامادەکاری بۆ فێستیڤاڵەکە دەکرێت و لە کۆی 100 فیلم کە تایبەت بە فێستیڤاڵەکە دروستکرابوون و بە فلتەری هەردوو لیژنەى هەڵبژاردنی فیلمەکان و لیژنەی دادوەراندا تێپەڕین، 25 فیلم بۆ بەشداریکردن هەڵبژێردران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

