له PUKMEDIA وه هۆكاری دابهزینی نرخی دۆلار بزانه
کوردستان 03:57 PM - 2025-05-07
PUKMEDIA
دۆلار و دینار
نرخی دۆلار بەرامبەر بەدیناری عیراقی بەردەوامە لەدابەزین، شارەزایەكی بواری ئابوریش ئەم دابەزینە بەرچاوە بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێنێتەوە كە گرنگترینیان زۆربوونی خواستە لەسەر دینار.
شوان هادی شارەزای بواری ئابوری و ئاڵوگۆڕی دراو، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ماوەی چەند رۆژێكە كارتی راكێشانی دۆلار بەكاش لەدەرەوە نەماوەو خواستی هاووڵاتیانیش لەسەر دۆلار بۆ حەواڵە كەمی كردووە".
"جگە لەوەی خستنەڕووی دینار لەبازاڕدا كەمی كردووە، هاوكات بانكەكانیش بۆ حەواڵە كردن دینار وەردەگرن، بەمەش خواست لەسەر دینار زیادی كردووە" شوان هادی وادەڵێت.
ئەو شارەزایەی بواری ئابوری و ئاڵوگۆڕی دراو لەبارەی دابەزینی نرخی كاڵا و شمەكەوە رایگەیاند: "هەرچەندە لەئێستادا بەهۆی دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانەوە بازاڕ بەگشتی وەستاوە و بازرگانان بەشێوەیەكی بەرچاو دیناریان نایەتە دەست تاوەكو بیكەن بەدۆلار و مامەڵەی پێوەبكەن، بەڵام تاوەكو نرخی دۆلار جێگیر نەبێت نرخی كاڵا و شمەكیش دانابەزێت".
ئەمەش لەكاتێكدایە ماوەی چەند رۆژێكە نرخی دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕەكاندا بەرامبەر بەدیناری عیراقی دابەزیوە، بەشێوەیەك بەیانی ئەمڕۆ 7ی5ی2025، 100 دۆلار بەرامبەر بە 143 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا و بەراورد بە دوێنێ بەیانی نرخەكەی دابەزیوە، لەئێستاشدا 100 دۆلار بەرامبەر بە 142 هەزار و 100دینارە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

