سەرۆک وەزیرانی عیراق دەچێتە تورکیا
عیراق 09:08 AM - 2025-05-08
نووسینگەی رۆژنامەوانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عيراق
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عيراق
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عيراق، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی باڵای عيراق و تورکیا بۆ هاوکاریی ستراتیژی، بەرەو ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێکەوت.
نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیران رایگەياند: "سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بۆ ئەنقەرە، بۆ بەشداریکردنی ئەنجومەنی باڵای عیراق و تورکیایە بۆ هاوکاری ستراتیژی و ئەمڕۆ 8-5-2025، بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوت".
رۆژی 22-4-2024، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، لە بەغدا رێككەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتیان ئیمزا كرد كە نەخشەڕێگایەكە بۆ هاوبەشییەكی ئابووری گشتگیر لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
هاوكات هەردوولا ژمارەیەك یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن و رێككەوتننامەیان لەبوارە جیاجیاكانی نێوان عیراق و توركیادا ئیمزاكرد كەبریتین لە:
1 - رێككەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان حكومەتی عیراق و كۆماری توركیا.
2 - یاداشتنامەی چوارچێوەی رێككەوتننامەی هاوكاری لە بواری ئاو لە نێوان حكومەتی عیراق و كۆماری توركیا.
3 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بۆ پڕۆژەی پەرەپێدانی رێگا لەنێوان وەزارەتی گواستنەوە و گواستنەوە و ژێرخانی توركیا.
4 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بۆ پێكهێنانی لیژنەی هاوبەشی بازرگانی ئابووری (JETCO) لەنێوان وەزارەتی بازرگانی عیراق و توركیا.
5- رێككەوتنی هاندان و پاراستن و ئاڵوگۆڕی وەبەرهێنان لەنێوان دەزگای نیشتمانی وەبەرهێنان و وەزارەتی پیشەسازی و تەكنەلۆژیا.
6 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەنێوان فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەكانی عیراق و ئەنجومەنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی دەرەوەی توركیا.
7 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بۆ هاوكاری تەكنیكی، زانستی و ئابووری لە بواری كۆمپانیا بچووك و مامناوەندەكان، لەنێوان وەزارەتی پیشەسازی و وەزارەتی پیشەسازی و تەكنەلۆژیای توركیا.
8 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە بواری مەشقی سەربازی نێوان وەزارەتی بەرگری عیراق و توركیا.
9 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن سەبارەت بە راهێنان و هاوكاری لە بواری تەندروستی سەربازی لە نێوان وەزارەتی بەرگری عیراق و توركیا.
10 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بۆ هاوكاری ستراتیژی نێوان كۆمیسیۆنی پیشەسازی سەربازی و سكرتاریەتی پیشەسازی بەرگری توركیا.
11 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بۆ هاوكاری ئەمنی نێوان وەزارەتی ناوخۆی عیراق و توركیا.
12 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان پەیمانگای خزمەتگوزاری دەرەوە و پەیمانگای توركیا بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی و نێوان وەزارەتی دەرەوەی عیراق و توركیا.
13 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بۆ هاوكاری لە بواری لاوان و وەرزشدا لە نێوان وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق و توركیا.
14 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بۆ هاوكاری لە بواری تەندروستی و زانستە پزیشكییەكان لە نێوان وەزارەتی تەندروستی عیراق و توركیا.
15 - پلانی گروپی كاری كشتوكاڵی بۆ ماوەی 2024-2025 لەنێوان وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق و توركیا.
16 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بۆ توێژینەوەی زانستی و تەكنەلۆژیا لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی و تەكنەلۆژیای توركیا.
17 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بۆ هاوكاری لە بواری پەروەردەدا لە نێوان وەزارەتی پەروەردەی عیراق و توركیا.
18 - یاداشتی لێكتێگەیشتن لە بواری هاوكاری گەشتوگوزاری نێوان وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەكان و وەزارەتی گەشتوگوزاری توركیا.
19 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە بواری دامەزراندن و ئاسایشی كۆمەڵایەتی لە نێوان وەزارەتەكانی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق و توركیا.
20- یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە بواری كاروباری كۆمەڵایەتی و خێزان لە نێوان وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزارییەكانی توركیا.
21 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەسەر بەڵگەنامە و ئەرشیفەكانی حكومەت لە نێوان وەزارەتی رۆشنبیری و ئەرشیفی حكومەتی توركیا.
22 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە بواری ئاسایشی بەرهەم و بەربەستە تەكنیكیەكانی بەردەم بازرگانی، لەنێوان وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی بازرگانی توركیا.
23 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە كاروباری ئایینی لە نێوان مەكتەبی وەوقفی سوننە و سەرۆكایەتی كاروباری ئایینی توركیا.
24 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن سەبارەت بە هاوكاری لە بواری راهێنانی دادوەری بۆ قوتابیان و دادوەران و یاریدەدەران و داواكاری گشتی لە نێوان پەیمانگای دادوەری عیراق و ئەكادیمیای دادوەری توركیا.
25 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە بواری كارەبا لە نێوان وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی وزە و سامانە سروشتییەكانی توركیا.
26 - یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە بواری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە نێوان كۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندن و سەرۆكایەتی توركیا بۆ پەیوەندییەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

