بایكۆتی ده‌وام له‌سلێمانی ده‌ستیپێكرد
کوردستان 10:44 AM - 2025-05-08
PUKMEDIA
فه‌رمانبه‌رانی بەڕێوەبەرایەتی دابه‌شكردنی ئاوی سلێمانی بایكۆتی ده‌وامیان كرد
به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌وه، فه‌رمانبه‌رانی بەڕێوەبەرایەتی دابه‌شكردنی ئاوی سلێمانی بایكۆتی ده‌وامیان راگه‌یاند و داوای پێدانی مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی 43 رۆژه مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌یان وه‌رنگرتووه، له‌كاتێكدا مووچه‌خۆرانی عیراق مووچه‌ی مانگی ئایار وه‌رده‌گرن، به‌ڵام مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی نیسانیان وه‌رنه‌گرتووه.
به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌شه‌وه فه‌رمانبه‌رانی بەڕێوەبەرایەتی دابه‌شكردنی ئاوی سلێمانی وه‌ك یه‌كه‌م بەڕێوەبەرایەتی له سلێمانی بایكۆتی ده‌وامیان راگهیاندو داوای پێدانی مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن.
له‌به‌رده‌م بەڕێوەبەرایەتی دابه‌شكردنی ئاوی سلێمانی ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی كه بۆ پێدانی پاره‌ی ئاو و مامه‌ڵه له‌وێن، كاره‌كانیان راگیراوه و فه‌رمانبه‌رانیش ده‌ڵێن: "هه‌تا مووچه‌كانمان پێ نه‌درێت ناچینه‌وه سه‌ر كاره‌كانمان".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه پێشتر د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاندبوو: "به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان به‌هۆی كه‌می پاره‌ی كاش له‌به‌رده‌ستی حكومه‌تی عیراقدا، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی فیدراڵیش له‌كاتی خۆیدا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه".
"هه‌روه‌ها دواكه‌وتنه‌كه په‌یوه‌ندی به‌پڕۆسه‌ی به دیناركردنی ئه‌و داهاتهشهوه هه‌یه، كه له فرۆشتنی نه‌وت ده‌ستی ده‌كه‌وێت، چونكه پڕۆسه‌كه خاوبووه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌و رێكارانه‌ی گیراوه‌ته به‌ر له‌فرۆشتنی دۆلار به بازرگانه‌كان و هاورده‌كاران و گه‌شتیاران"، د.نه‌رمین مه‌عروف وای وت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "پێداویستییه‌كانی خه‌رجی حكومه‌ت رۆژ به‌رۆژ له‌زیادبووندان و ئه‌مه‌ش وایكردووه له هه‌ندێك له مانگه‌كاندا كه‌می پاره‌ی كاش دروست ببێت، دواكه‌وتنه‌كه په‌یوه‌ندی به كێشه و قه‌یرانی ئابوورییه‌وه نییه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی 26-3-2025 وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی مانگی ئازاری بڵاوكرده‌وه و له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی دابه‌شكرد، به‌ڵام له‌پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هیچ مووچه‌یه‌كیان پێنه‌دراوه و مووچه‌خۆرانیش چاوه‌ڕێی مووچه‌ی مانگی نیسانیان ده‌كه‌ن، هاوكات حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان به‌ڕه‌سمی له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

