ئاگربەست لەنێوان هندستان و پاکستان راگەیەنرا
جیهان 03:31 PM - 2025-05-10
فرانس بريس
وێرانکارى لە ئەنجامى تۆپبارانى هندستان و پاکستان
ئەمڕۆ شەممە 2025/5/10 سەرۆکى ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا لە رێى
تۆڕى کۆمەڵایەتی زە تروس رایگەیاند:"
هندستان و پاکستان بە نێوەندگیرى ئەمریکا ئاگربەستیان راگەیاندووە".
دۆناڵد ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی Truth Social رایگەیاند:"
بە نێوەندگیرى ئەمریکا دوای شەوێکی درێژ لە دانوستانەکان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم
کە هیندستان و پاکستان گەیشتوونەتە ئاگربەست".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەئەوەدا:" پیرۆزبایی
لەهەردو وڵات دەکەم، کە لۆژیک و داناییتان بەکارهێنا و سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم
دانوستانە".
لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند:" لەگەڵ هیندستان لەسەر ئاگر بەست رێککەوتوین".
ئەم ئاگربەستە دواى ئەوەدێت لە رۆژى 2025/5/6سوپاى هندستان هێرشی موشەکى کردە سەر چەند ناوچەیەکى پاکستان و لەبەیاننامەیەکدا
ئاشکرایکرد:" ئۆپراسیۆنی سندوور_یان بەئامانجی لێدان لەژێرخانی تیرۆرستان
دەستپێکردووە، کە لەلایەن پاکستانەوە بەڕێوەدەبرێن و لەوێوە پیلانی هێرشی تیرۆرستی
بۆ سەر هندستان دادەنرێت".
لە ئەنجامى ئەوەدا لانیکەم 19 کەس لە هیندستان
کوژراون، 61کەسیش برینداربوون، هەروەها لە پاکستان لانیکەم 118کەس کوژراون
و 108ی دیکە برینداربوون.
پێش ئەوەش رۆژی 22ی
مانگی رابردوو، لە هەرێمی کشمیر 26 گەشتیاری هیندۆس بە دەستی چەند چەکدارێکی
پاکستانی کوژران، هیندستان پاکستانی خەتابارکرد و هێرشى کردنە سەر.
ململانێی نێوان هندستان و پاکستان لەسەر هەرێمی کشمیر ئەوکات
دەستیپێکرد، کە هەرێمەکە سەربەخۆیی لە بەریتانیا وەرگرت، بەڵام دواتر هندستان دوو
لەسەر سێی هەرێمەکەی کۆنترۆڵ کرد و پاکستانیش یەک لەسەر سێی کۆنترۆڵ کرد، ئەمەش
بووە سەرەتایەک بۆ هەڵگیرسانی جەنگی نێوانیان، کە تاوەکو ئێستا سێجار لەساڵەکانی (
1947 تا 1949 و 1965 و 1971 ) جەنگیان لەسەر هەرێمەکە بەرپاکردووە، ئەمە جگە لەوەی
بەردەوام ئاڵۆزی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە لەو ناوچەیە روودەدات و ناوەناوەش دەگاتە
پێکدادان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

