سەرۆککۆمار: پەیوەندی هەرێم و عیراق باش و ئاساییە
کوردستان 10:54 PM - 2025-05-10
PUKMEDIA
چاوپێکەوتنى سەرۆککۆمار
لە چاوپێکەوتنێکی
تەلەفزیۆندا د. عەبدولەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق چەند پرسێکی ناوخۆیی و
هەرێمی خستەڕوو، جەخت لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا دەکاتەوە.
سەرۆککۆمار دەڵێت:" عیراق چەندین ساڵە ئاسایش و سەقامگیری بەدەستهێناوە
و سەرکەوتوو بووە، لە دروستکردنی پەیوەندی باش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە".
سەبارەت بە کۆبوونەوەی
لوتکەی عەرەبی رایدەگەیەنێت:" ناوچەکە
رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری دەبێتەوە، کە لە لوتکەدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، پێشبینی
دەکەین کە بڕیاری ئەرێنی دەربارەیان بدرێت ".
عیراق کە میوانداری لوتکە دەکات، بانگهێشتنامەی رەسمی
بۆ هەموو سەرۆکانی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی ناردووە، جەختیشی لەسەر پێویستی
بەشداریکردنی هەموو لایەک کردەوە.
سەبارەت بە پرسی
فەلەستین، سەرۆککۆمار باسی پشتیوانی عیراقی بۆ ئاشتەوایی نیشتیمانی فەلەستینی و یەکێتی
لە نێوان هێزە سیاسییەکان کردو هەڵوێستی عیراق
لە پشتیوانیکردنی دۆزی فەلەستین و راگرتنی شەڕ لە غەززە و پێشکەشکردنی یارمەتی مرۆیی
دوپاتکردەوە.
سەرۆککۆماری عیراق
باسی پەیوەندییەکان لەگەڵ سوریاش کرد، بە وڵاتێکی دراوسێ و دۆست و گرنگ بۆ عیراق
و گشت ناوچەکە وەسفی کرد، هیوای خواست کە گەلی سوریا بە ئاشتی و سەقامگیری بگات
پاش ساڵانێک لە ئازار و دابڕان.
گوتیشی کە عیراق پێشوازی لە گۆڕانکارییەکان دەکات،
کە لە سوریا روویانداوە، و هیوای خواست کە سیستەمی نوێ بەشداریکردنی هەموو پێکهاتەکانی
سوریا لە پرۆسەی سیاسیدا دەستەبەر بکات.
سەبارەت بە پەیوەندییە
نێودەوڵەتییەکان، سەرۆککۆمار جەختی کردەوە کە پەیوەندییەکانی عیراق لەگەڵ ویلایەتە
یەکگرتووەکان و ئێران باشن، روونی کردەوە، کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق پشت
بە رێککەوتنی دووقۆڵی لە نێوان حکومەتی هەردوو وڵات دەبەستێت.
هیوای خواست کە گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران
سەرکەوتوو بن، هۆشداریشی دا کە شکستهێنانی دەبێتە هۆی کاریگەری نەرێنی لەسەر ناوچەکە.
سەبارەت بە
بارودۆخی ناوخۆیی، سەرۆککۆمار جەختی لەسەر شانازی عیراق کردەوە، بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان
لە کاتی خۆیدا لە ساڵانی ڕابردوودا، ئاماژەی بە دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنەکانی
داهاتوو و ئامادەیی دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ ئەم رووداوە کرد.
سەبارەت بە بەشداریکردنی رەوتی سەدر لە هەڵبژاردنەکاندا،
روونی کردەوە کە بڕیارەکە دەگەڕێتەوە بۆ پارتەکە و بەڕێز موقتەدا سەدر.
سەرۆککۆمار باسی
پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانیش کرد و ئاماژەی بەوەدا پەیوەندییەکان "باش و ئاساییە " لە ئێستادا،
ڕوونی کردەوە کە هەردوو لا بەردەوام پرسە هاوبەش و هەڵپەسێردراوەکان تاوتوێ دەکەن.
جەختیشی لەسەر پێویستی پەسەندکردنی یاسای نەوت و
گاز کردەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشە دارایی و ئابوورییەکان لە نێوان حکومەتی فیدراڵی
و حکومەتی هەرێم.
سەرۆککۆماری عیراق
جەختی کردەوە، کە وڵاتەکەی رێگە نادات بە هیچ گروپ یان رێکخراوێک زەوی عیراق بۆ هێرشکردنە
سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنن، و داوای کرد کە کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر
بکرێن.
هەروەها باسی گرنگی سەرچاوەکانی ئاویشی کرد، جەختی
لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی بەشی دادپەروەرانە و تەواو بۆ عیراق کردەوە، و پەرەپێدانی
بەڕێوەبردنی ئاو لە وڵاتدا بە شێوەیەکی باشتر لەگەڵ زیادبوونی دانیشتوان و داواکاری
بگونجێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

