وتەبێژی کۆمسیۆن: جارێکی دیکە ماوەی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانێتییەكان درێژكرايەوە
عیراق 11:54 AM - 2025-05-13
PUKMEDIA
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ماوەی تۆماركردنی حزب
و هاوپەیمانێتییەكانی بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران
بۆماوەی 6 رۆژی دیکە درێژكردەوە، وتەبێژی كۆمسیۆنیش دەڵێت: "لەساڵی 2015 ەوە
تا ئەمڕۆ زیاتر لە 330 حزب ناوی خۆیان لەكۆمسیۆن تۆمار كردووە".
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە
لێدوانێكی تایبەتدا بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: "بۆ دووەمجار ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەكانی عیراق ،ماوەی 6 رۆژی دیکەی بۆ خۆتۆمارکردنی ئەو حزب و هاوپەیمانێتییانەی
دەیانەوێت بەشداری لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا بكەن درێژکردەوە".
"پێناچێت سەرجەم ئەو حزب و هاوپەیمانێتییانەی
پێشتر لای كۆمسیۆن تۆماركراون، بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا بكەن، بۆیە ئەوانەی
ویستی بەشدارییان هەیە، پێویست بوو جارێكی دیكە سەردانی كۆمسیۆن بكەن و خۆیان
تۆمار بكەنەوە"، جومانە غەلای وایوت.
دەربارەی ژمارەی حزب و هاوپەیمانێتییەكانیش كە پێشتر لای كۆمسیۆن
تۆماركراون، وتەبێژی كۆمسیۆن ئاشكرای كرد: "لەساڵی 2015ەوە هەتا ئەمڕۆ ژمارەی
لایەنە سیاسییە تۆماركراوەكان زیاتر لە 330 حزبن، داواشیان لێكراوە بۆ مەبەستی
نیشاندانی ویستی بەشدارییان سەردانی كۆمسیۆن بكەن، لەو ژمارەیەش هەتا ئەمڕۆ 70 حزب
و هاوپەیمانی سیاسی كە لە دامەزراندان و 80 حزب و هاوپەیمانی پێشوو داواكاری
بەشداریكردنیان لەهەڵبژاردن پێشكەش كردووە، هەروەها 5 هاوپەیمانی نوێش تۆماركراون".
ئهنجومهنی وهزیرانی عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 له كۆبوونهوهی ئاسایی
خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وهك رۆژی ئهنجامدانی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهران
دیاریكردو بۆ ئهو مهبهستهش كۆمسیۆن رۆژی 15-4-2025 دهرگای ناوتۆماركردنی حزب
و هاوپهیمانێتییهكانی كردوهو ئهمڕۆش كۆتا رۆژه بۆ تۆماركردنیان و ههر حزب و
هاوپهیمانێتییهك ناوی تۆمار نهكردبێت، ناتوانێت بهشداری ههڵبژاردنی داهاتووی
ئهنجومهنی نوێنهران بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

