كۆمسیۆن بە 19 لیژنە بەشوێن پێشینەی بە"عسیبوونی" كاندیدەكاندا دەگەڕێت
عیراق 05:08 PM - 2025-05-13
PUKMEDIA
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیرق
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بە 19 لیژنەی چاودێری جێبەجێكردنی "یاسای قەدەغەكردنی حزبی بەعس" دەكات و هەر لایەنێك سەرپێچی بكات سزادەدرێت، وتەبێژی كۆمسیۆنەكەش دەڵێت: " شەش رۆژی دیكە ماوەی تۆماركردنی لایەنەكان درێژكرایەوە، تاوەكو بەشداری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئەمساڵدا بكەن".
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، 19 لیژنەی پێكهێناوە بۆ چاودێری و جێبەجێكردنی یاسای قەدەغەكردنی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە، هەروەها دووپاتی كردووەتەوە كە رێوشوێنی سزادان بەسەر ئەو لایەنانە یان كاندیدانەدا دەسپێندرێت كە سەرپێچی یاساكە دەكەن.
د.هەیمان تەحسین بەڕێوەبەری گشتی بەشی حزب و رێكخراوە سیاسییەكان لە كۆمسیۆن دووپاتیدەكاتەوە : "گرنگییەكی زۆر بە چاودێری و جێبەجێكردنی یاساکە بەشێوەیەكی راست و دروست دەدەین"، دەشڵێت: "پێشتر چەندین سكاڵا وەرگیراوە و بەدواداچوونی بۆ كراوە، هەروەها لیستی ئەو دۆسیانەی هەیە كە یەكلایی كراونەتەوە و رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراون، بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی بەرپرسیارن لە بەرەوپێشبردنی حزبی بەعسی لەناوچوو، سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن".
لەلایەکی دیکەوە، جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە لێدوانێكی تایبەتدا بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەساڵی 2015ەوە هەتا ئەمڕۆ ژمارەی لایەنە سیاسییە تۆماركراوەكان زیاتر لە 330 حزبن، داواشیان لێكراوە بە مەبەستی نیشاندانی ویستی بەشدارییان سەردانی كۆمسیۆن بكەن، لەو ژمارەیەش هەتا ئەمڕۆ 70 حزب و هاوپەیمانی سیاسی كە لە دامەزراندان و 80 حزب و هاوپەیمانی پێشوو داواكاری بەشداریكردنیان لەهەڵبژاردن پێشكەش كردووە، هەروەها 5 هاوپەیمانی نوێش تۆماركراون".
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA ئەو 19 لیژنەیەی پێكهێندراوە ، جیێبەجێكردنی یاسای ریشەكێشكردن و قەدەغەكردنی بەعسی لەناوچووی لە ئەستۆدایە، دوو لیژنەی لە بەغدایە و لیژنەكانی دیكەش لە سەرجەم فەرمانگەكانی كۆمسیۆن لە قائیمقامییەتەكان پێکهێنراوە، کە بەدواداچوون بۆ سەرپێچییەكانی پەیوەست بە یاساكە دەکەن، هەروەها لیژنەیەكی دیکەش هەیە، کە چاودێریی سەرپێچیەكان و وەرگرتنی سەرجەم سكاڵاكان دەکات ، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمیسیۆنی باڵای نیشتمانی بۆ لێپرسینەوە و دادپەروەری، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عیراق بۆ ئەو دۆسییەیە هاوكاریی پێشکەشی کۆمسیۆن دەكەن.
هاوکات، حەسەن سەلمان راوێژكاری یاسایی كۆمسیۆن،بە رۆژنامەی سەباحی عیراقی راگەیاندووە: "ئەگەر كۆمسیۆن سەلماندی هەركاندیدێك ئەندامی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە بووە و یاسای قەدەغەكردنی حزبی بەعسی پێشێلكردووە،ئەوا سزای یاسایی دەدرێت".
"كۆمسیۆن ناوەكان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان دەنێرێت، بۆ دیاریكردنی شایستەیی كاندیدەكان، لەوانەش كۆمیسیۆنی لێپرسینەوە و دادپەروەری و ئۆرگانەكانی دیكە كە قسەی كۆتاییان لەم بوارەدا هەیە،دەیانەوێت رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر بەو كاندیدانە بگرنە بەر، كە سەرپێچی مەرجەكان دەكەن" راوێژكاری یاسایی كۆمسیۆن وایوت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرد، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمسیۆن رۆژی 15ی4ی2025 دەرگای ناوتۆماركردنی حزب و هاوپەیمانێتییەكانی كردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

