یەكێتی مامۆستایان داوای 59 مووچەی پاشەكەوتكراو لە حكومەت دەكات
کوردستان 06:35 PM - 2025-05-14
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەبۆنەی یادی 63 ساڵەی دامەزراندنییەوە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "لە قوربانیدان و چالاكیدا هەمیشە پێشەنگ بووین و سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن و پارێزگاری كردن لە مافی مامۆستایان ئامانجمان بووە، ئێستاش سڵ لە داكۆكیكردن لە داواكارییە رەواكانمان ناكەینەوە و داوای گرنگیدانی دارایی بە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و چارەسەر كردنی كێشەی هات و نەهاتی مووچە بەشێوەیەكی بنەڕەتی و گێڕانەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكەین".
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەبەیاننامەكەیدا، داوای قەرەبوو كردنەوەی ئەو 59 مووچە پاشەكەوتكراو و وەرنەگیراوە دەكاتەوە و داواشدەكات گرنگی زیاتر بەخوێندن لەناوچە كێشە لەسەرەكان و مامۆستایانی گرێبەست بدرێت.
هاوكات مامۆستا و پەروەردەكار عەبدولواحید محەمەد لەوتارێكیدا كە لە بەشی بیروڕای PUKMEDIA دا بڵاوكراوەتەوە، لە یادی 63 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستاندا نووسیوێتی: "یادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایان، هەنگاونان بەرەو باشترین چارەسەر، بەڵام هێشتا زۆری ماوە لە كوردستان فێربوونی باش بۆهەموان بەرجەستە بێت، كێشەكەش لەوەدایە بڕیار هەیە، بەرنامە هەیە، ئیمكانیات هەبووە، بەڵام بڕیاری سیاسی نەبووە، بەواتایەكی تر هێشتا پەروەردە و فێركردن تێكەڵاوی كۆمەڵێك ئەجێندا كراوە و دەكرێت كە دەبێت ئەو پڕۆسەیە بۆ هەموان و بۆ ئایندە بێت".
دەشڵێت: "حكومەت هەرگیز رێكخراوی مامۆستایانی وەك هاوبەش هەژمار نەكردووە، ئەگەر زۆری بۆ نەهاتبێت دایەلۆگی لەگەڵدا نەكردووە ئەوەش یەك لە ئەدگارە هەر خراپەكانە، بۆیە پڕۆسەی پەروەردە هەرگیز بەشاڕێگەی خۆیدا نەڕۆیشتەوە و بەردەوام گیروگاز لەسەر پڕۆگرام، راهێنان، سەرپەرشتیكردن، كارگێڕایەتی، ئەزمونەكان، رێنماییە زۆر و بۆر و هەمە جۆرەكان هەبووە".
دەقی وتارەكە لەم لینكەدایە ...
یادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایان، هەنگاونان بەرەو باشترین چارەسەر
دەقی بەیاننامەكەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەوێنە ...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

