هونەرمەندی بەناوبانگ محەمەد عەباس بارام كۆچی دوایی كرد
کوردستان 10:46 AM - 2025-05-15
ميدياكان
هونەرمەند محەمەد عەباس بارام
هونەرمەند محەمەد عەباس بارام، كە خاوەنی گۆرانی بەناوبانگ (ئاگرێكی بێ خۆڵەمێش)ە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد، هاوكات نوسینگەی قوباد تاڵەبانی تەرمی هونەرمەندی كۆچكردوو لە ئوردنەوە دەهێنێتەوە بۆ كوردستان.
هونەرمەند محەمەد عەباس بارام، كە خاوەنی گۆرانی بەناوبانگ (ئاگرێكی بێ خۆڵەمێش)ە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 15-5-2025، لە تەمەنی 72 ساڵیدا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئوردن كۆچی دوایی كرد و نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم، تەرمی هونەرمەندی كۆچكردوو لە وڵاتی ئوردنەوە دەهێنێتەوە بۆ زێدی خۆی لە شاری كەركوك.
هونەرمەند محەمەد عەباس بارام، ساڵی 1952 لە شاری كەركوك لە گەڕەكی مەلا عەبدوڵڵا لەدایكبووە و ئەمڕۆ بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد، لەو چوار چێوەیەشدا ژمارەیەك پرسەنامە ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردو و هونەرمەندان كراوە.
دەقی پرسەنامەكان:
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند محەمەد عەباس بارام
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی هونەرمەند محەمەد عەباس بارام
زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند (محەمەد عەباس بارام)م بیست. هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشی لەبنەماڵەكەتان و هەموو هونەرمەندانی كوردستان ئەكەم.
كۆچكردوو محەمەد عەباس بارام هونەرمەندێكی بەئەزموونی كوردستان بوو كە بەپێشكەشكردنی زیاد لە ٣٠ گۆرانی تۆماركراو بەرهەمەكانی لەیادەوەری نەوەكاندا چەسپاندبوو، كۆچكردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال
پەیامی هاوخەمی خانمی یەکەمی عيراق بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند محەمەد عەباس بارام
بەبیستنی هەواڵى ماڵئاوایی یەکجارەکی هونەرمەند (محەمەد عەباس بارام)، زۆر غەمبار بووم.
بۆ هەمیشە کاروانی پڕ لە بەخشش و دەستکەوتە هونەرییەکانی بۆ خزمەتی هونەری کوردی و سۆز و ئاوازی لەبیری هەموواندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لەخانەوادەکەیان ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم، خواى گەورە سەبرو ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

