خانمی یەکەم بەشداری لەیەکەمین کۆنفرانسی هاوپەیمانی نەدا دەکات
کوردستان 06:42 PM - 2025-05-15
نوسینگەى راگەیاندنى شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
بەشدارى خانمى یەکەمى عیراق لە یەکەمین کۆنفرانسی هاوپەیمانی نەدا
خانمی یەکەم
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەمرۆ پێنجشەممە 15ی ئایار 2025، بەشداری یەکەمین کۆنفرانسی
پاش دامەزراندنی هاوپەیمانی نەدا (هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتی هەرێمی) کرد، کە لە پارێزگای سلێمانی لەژێر سەرپەرشتی
یەکێتی ژنانی کوردستان دروشمی (بەرەو کۆمەڵگایەکی دیموکراتی لەسەر بنەمای شۆڕشی
ژنان) بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا
کە نوێنەرانی 18 وڵات و چالاکوانان و میدیاکارانی کاریگەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و
باکووری ئەفریقا ئامادەی بوون، تێڕوانینەکانی هاوپەیمانی نەدا وەک هاوپەیمانییەکی
ژنانی هەرێمی تاوتوێکران، کە ئامانجی بنیاتنانی ستراتیژێکی گشتگیرە، لەسەر بنەماکانی
مافەکانی مرۆڤ و گرنگی بەهێزکردنی رێکخراوی ژنان وەک کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی بۆ بنیاتنانی
کۆمەڵگاکان لەسەر بنەمای ئازادی، دیموکراسی، یەکسانی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و کەرامەتی
مرۆڤ.
خانمی یەکەم ستایشی
هەوڵەکانی رێکخەرانی کۆنفرانسەکە و ژنانی بەشداربووی نوێنەرایەتی وڵاتانی جیاوازی
کرد، کە بۆ دامەزراندنی ئەم کۆنفرانسە گرنگە تێکۆشاون و ئاماژەی بەوەدا "ئێمە
زۆر چاوەڕێی ئەم کۆنفرانسە بووین، تا بوو بەڕاستی و لەلایەن سلێمانییەوە میوانداریی
کرا."
خانمی یەکەم ئەوەشی
خستەڕوو، کە یەکگرتنەوەی ژنان لەنێو خۆیاندا گرنگ و پێویستە بۆ یەکخستنی دەنگیان
دوای جیاوازییان و روونیشیکردەوە، کە ژنان بەرگەی ئازارێکی زۆریان گرت و جەختی لەوە
کردەوە، کە ئەم کۆنفرانسە دەرفەتێکی گەورەیە، بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشوو و
هەوڵدان بۆ یەکڕیزبوون لەهەموو بوارەکاندا، چونکە نیگەرانییەکانی ژنان و ئەو ئاستەنگیانەی
رووبەڕوویان دەبنەوە لەیەک دەچن.
خاتوو شاناز ئیبراهیم
ئەحمەد پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژەی پێدرا، سەبارەت بە
ئامانجی هاوپەیمانی نەدا بۆ دروستکردنی هێزێکی ژنانەی کاریگەر و پێشەنگ لە ناوچەکەدا
کە بتوانێت دەستکەوتی چۆنایەتی و بەردەوام بۆ ژنان بەدەست بهێنێت.
خانمی یەکەم ستایشی
سووربوونی ژنانی بەشداربووی کرد، بۆ بەرەوپێشچوون سەرەڕای ئاستەنگییەکان بۆ بەدیهێنانی
ئاسۆییەکی گەش لە رێگای خەباتی سیاسی
ژناندا، بەتایبەتی لە ریزەکانی هاوپەیمانی نەدا، کە لەسەر بنەمای هۆشیارییەکی مرۆیی
دامەزراوە و کار بۆ پشتیوانیکردن لە دەنگی ئازادی ژنان دەکات، بۆ تاوتوێکردنی کێشە
هاوبەشەکان و پێکەوە کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی بۆیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

