پەرلەمانتارێک: کورتهێنانی بودجەی عیراق 63 ترلیۆن دینارە
عیراق 09:28 AM - 2025-05-19
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایدەکات:"کورتهێنانی بودجە گەیشتووەتە 63 ترلیۆن دینار و دەڵێت:" بۆ هەر ئەگەرێکی دروستبوونی قەیرانی دارایی، حکومەت چەند بژاردەیەکی لە بەردەمدایە و تێیدەپەڕێنێت ".
حسێن موئنیس ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند:"حکومەت چەند بژاردەیەکی لەبەردەمدایە و دەتوانێت قەیرانەکان تێبپەڕێنێت و پرسی مووچەش تووشی هیچ گرفتێک نابێت".
" دواکەوتنی حکومەت لە پێشکەشکردنی خشتەکان ئاماژەیەکی نەرێنییە و نیشانەی سستییە لەوەڵامدانەوەی گۆڕانکاریی ئابوریی جیهانیی ، بەتایبەتی دابەزینی نرخی نەوت و مانەوەی نرخی بەرمیلێک بە 70 دۆلار لە چوارچێوەی بودجەدا کارێکی گونجاو نییە و دەبێت رای پسپۆڕان بۆ دەستکاریکردنی وەربگیرێت"، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وادەڵێت.
موئنیس لە لیدوانێکیدا کە لەژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی سەباح دا بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەشکردووە: "کورتهێنانی بودجە گەیشتووەتە 63 ترلیۆن دینار، ئەوەش کورتهێنانێکی زۆرە".
"خشتەی بودجە ئاڵنگارییەکی قورس و راستەقینەی نوێنەران دەبێت، چونکە دۆخی ئابووری عیراق پشت بە یەک سەرچاوە دەبەستێت کە نەوتە و وڵات دەخاتە بەردەم ناسەقامگیری بازاڕی جیهانییەوە"، حسێن موئنیس وایوت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راشیگەیاند:" تێپەڕاندنی ئەم ئاڵنگارییانە پێویستی بەڕیوەبردنێکی دارایی دروست و نەخشەڕێگایەکی گونجاوە لەگەڵ باری ئابوری ئێستادا".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

